کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تورکیا

نێچیرڤان بارزانی و پزیشکیان: شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

12-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ12-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و دەڵێت، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم ئەنجام دا." هەردوولاش دووپاتیان کردەوە، "شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کاره‌کانی لووتکەی کەشوهەوا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ئەم بەیانییە لە ئەنتالیا کۆبوونەوەیەکی به‌رهه‌مدارم لەگەڵ بەڕێز سەرۆک مەسعود پزیشکیان ئەنجام دا."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بیروڕامان دەربارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران ئاڵوگۆڕ کرد."

هاوکات، سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە. 

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسعود پزیشکیان داوای کردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەهێز بکرێن، بەتایبەت لە بواری بازرگانی و ئابوورییەوە." 

 

هەروەها نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "جەختمان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و پێداگریمان کرد کە دیالۆگ، لێکگەیشتنی هاوبەش و هاریکاری، باشترین رێگەن بەرەو ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام."

 

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چۆنیه‌تیی پتەوکردنیان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا له‌سه‌ر بنه‌مای بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.

 

'رەوشی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. تیایدا هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە شەڕ و ململانێکان خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکەن و گفتوگۆ، لێکگەیشتنی هاوبه‌ش و رێگەچارە دیپلۆماسییەکان باشترین رێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان،" ئەمەش بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی و پزیشکیان جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، "بە شێوەیەک کە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدیهێنانی ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام و لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەموو گەلانی ناوچەکەدا بێت."

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

رۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2026 نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەشداریی لە لووتکەی کەشوهەوا لە ئەنتاڵیا کرد و لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە