کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەرپرسیارێتیی نێودەوڵەتیی ژینگەیی هەڵبێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی لووتکەی 31ـەمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە ئانتاڵیا رایگەیاند: "قبووڵ ناکرێ هیچ وڵاتێک خۆی لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکان بدزێتەوە، بەتایبەتی رێککەوتنی کەشوهەوای پاریس."

ئەمرۆ دووشەممە، 16-11-2026 کۆبوونەوەی پەرلەمانیی لووتکەی کەشوهەوا (COP31) بە میوانداریی پەرلەمانی تورکیا و بە هاوکاریی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان لە ئانتاڵیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا شاندی باڵا لە 55 وڵات، لەنێویاندا سەرۆک پەرلەمان و پەرلەمانتاران، بەشدار بوون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا و کارەساتەکانی، کێشەیەکی نێودەوڵەتین و لەوە گەورەترن کە تەنیا لە کۆبوونەوەکاندا باسیان لێوە بکرێ.

کورتوڵموش جەختی لەوە کردەوە کە زۆربەی کارەساتە ژینگەییەکان وەک لافاو، زریان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەبیابانبوون، وشکەساڵی و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، لە ئەنجامی "کردەوەی مرۆڤ"ن و گوتی: "هەرچەندە ناوی دەنێین کارەساتی سرووشتی، بەڵام هیچ کامیان سرووشتی و خۆڕسک نین. بەڵکو ئەنجامی پشتگوێخستنی چەندین ساڵەی مرۆڤ و هەڵسوکەوتی تووندوتیژییەتی بەرامبەر سرووشت."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە، "ویستی مرۆڤە بۆ دەستگرتن بەسەر سرووشتدا و حەزی سەرمایەداریی دڕندانەیە بۆ قازانجکردن"ـە.

"ئیسرائیل لە تێکدانی ژینگەی جیهاندا پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە"

کورتوڵموش رەخنەی لە کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و فەلەستین کرد و رایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکان زیانێکی گەورە بە جیهان دەگەیێنن. لەو بارەیەوە گوتی: "ئەو وێرانکارییە ژینگەییەی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە غەززە و فەلەستین روودەدات، کە یەکێکە لە گەورەترین دڕندەییەکانی سەردەمی مۆدێرن، وەک یەکێک لە ئەنجامە هەرە خەمناکەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار دەکرێ."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی: "بڕینەوە و لە رەگەوە هەڵکێشانی دار زەیتوونەکان لە فەلەستین، کە لە باوباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و زەیتوونیش یەکێکە لە دەگمەنترین دارەکانی جیهان، کردەیەکە کە پاڵەوانێتیی لە تێکدانی ژینگەی جیهاندا بۆ ئیسرائیل مسۆگەر کردووە."

"هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەرپرسیارێتی رابکات"

کورتوڵموش باسی لەوە کرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، هیچ وڵاتێک ناتوانێت لە بەرپرسیارێتی رابکات و وڵاتانێک کە زۆرترین رۆڵیان لە پیسکردنی ژینگەدا هەبووە، دەبێت پێشەنگ بن لە هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داوای کرد میکانیزمێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێ بۆ سووککردنی باری ئەو وڵاتە هەژار و تازەپێگەیشتووانەی کە زۆرترین زیانیان لە کارەساتە ژینگەییەکان بەرکەوتووە.

لووتکەی کەشوهەوا COP31، 31یەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، کە بە میوانداریی تورکیا لە شاری ئەنتاڵیا بەرێوەدەچێ.

ئەمە گەورەترین لووتکەی نێودەوڵەتییە کە تێیدا وڵاتانی جیهان گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و سیاسەتە هاوبەشەکانیان دژی قەیرانی کەشوهەوا دەکەن. ئەو لووتکەیە لە 9ی ئەم مانگە دەستی پێکردووە تا 21ی مانگ بەردەوام دەبێ.  

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە