کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)

تورکیا

باخچەلی: تورکیا ناچارە سیاسەتێکی دەرەکیی هاوسەنگ پەیڕەو بکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

رووداو دیجیتاڵ

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، تورکیا بەهۆی پێگەی جیۆپۆلەتیکی و هەڵکەوتەی جوگرافییەکەیەوە ناچارە لە بەرامبەر قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا سیاسەتێکی دەرەکیی نەرم و هاوسەنگ بگرێتەبەر، هاوکات دووپاتیشی دەکاتەوە کە پڕۆسەی چارەسەری پێویستییەکی نیشتمانییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2026، دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر ململانێ و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

لەبارەی دۆخی جیهانییەوە، سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بە بەردەوامیی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا کرد و گوتی، ئەم جەنگە قوربانی و وێرانیی زۆری لێکەوتووەتەوە و هێشتا هەوڵە دیپلۆماسییەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجام، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و تورکیا هەبووە. هەروەها رەخنەی لە بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گرت و جەختی کردەوە کە تاوەکو ناوچەکە سەقامگیر نەبێت، تورکیاش ناتوانێت لە دۆخێکی پارێزراودا بێت.

باخچەلی لەبارەی هەڵوێستی ئەنقەرە لە قەیرانەکاندا رایگەیاند: "تورکیا بەهۆی ئەوەی لە سەنتەری سێگۆشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەوقاز و ئەورووپای رۆژهەڵاتدا هەڵکەوتووە، ناچارە لە ناوەندی کێشمەکێشە جیهانییەکاندا سیاسەتێکی دەرەکیی هاوسەنگ، عەقڵانی و هاوسەنگ پەیڕەو بکات تاوەکو بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت."

سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریش، سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پرۆسەیە پشتیوانییەکی فراوانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەدەستهێناوە و ئامانجی سەرەکی لێی تێگەیشتنی دروستە لە گۆڕانکارییە جیهانییەکان و بنیاتنانی "تورکیایەکی بەهێزتر" بۆ داهاتوو، رەخنەشی لەو لایەنانە گرت کە هەڵسەنگاندنی سادە و تەسک بۆ پڕۆسەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات
تورکیا18-11-2026

پارتی نوێ لە لیژنەی چاودێری پرۆسەی چارەسەری بەشداری ناکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە