رووداو دیجیتاڵ رۆژی سێشەممە، بەکارهێنەرانی بەرنامەی ژیریی دەستکردی (Claude) سەر بە کۆمپانیای (Anthropic)، رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بوونەوە و نەیانتوانی بچنە نێو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕەکەیەوە. کۆمپانیاکە کێشەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، ئەندازیارەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەین. بەکارهێنەران سەرەتا هەستیان بەوە کرد، وەڵامەکانی کلۆد دوا دەکەون، کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکە زۆر خاو بووەتەوە، یان لەپڕێکدا بەرنامەکە کار ناکات. زۆری نەخایاند، لە ماڵپەڕەکانی تایبەت بە چاودێریکردنی کێشە تەکنیکییەکان، سەدان سکاڵا تۆمارکران. بەکارهێنەران دەیانگوت ناتوانن بچنە نێو چاتەکەوە، چ لە رێگەی مۆبایل و چ لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە. بەکارهێنەران پەنایان بردە بەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس و وێنەی شاشەکانیان بڵاودەکردەوە کە تێیدا پەیامێکی هەڵەی کلۆد دەرکەوتبوو و دەڵێت: "بەهۆی کێشەیەکی چاوەڕواننەکراوەوە، کلۆد ناتوانێت وەڵامی پەیامەکەت بداتەوە." کێشەکە نەک تەنیا بەکارهێنەرانی ئاسایی، بەڵکو گەشەپێدەرانیشی گرتەوە کە ئەی پی ئای (API) و کۆدەکانی کلۆد بەکاردەهێنن. کۆمپانیای ئەنترۆپیک لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا دانی بە کێشەکەدا نا و رایگەیاند، هۆکاری کێشەکەیان دۆزیوەتەوە و ئێستا خەریکی چارەسەرکردنین. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئەم گرفتە چی بووە.
جیهان20-06-2026چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی
جیهان20-06-2026گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن