رووداو دیجیتاڵ ئەنتۆنی ئالبانیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا پێشوازیی لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ راگرتنی جەنگ، سووککردنی سزاکان و کردنەوەی تەنگەی هورمز کرد و وەک "پێشکەوتنێکی گرنگ" وەسفیکرد. رۆژی پێنجشەممە 18-06-2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی رێککەوتننامەکەی لەتەنیشت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ڤێرسای لە فەرەنسا واژۆکرد، دوای ئەوەی پێشتر بە شێوەی ئەلیکترۆنی واژۆی کردبوو. رێککەوتنەکە مۆڵەتێکی 60 رۆژە بۆ دانوستاندنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دیاریدەکات. سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رێککەوتنەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە چونکە دەستبەجێ گرژییەکان کەمدەکاتەوە، هەرچەندە ئاماژەی بەوە کرد، رەنگە کردنەوەی تەنگەی هورمز کاتی بووێت چونکە کاریگەرییەکانی داخرانی تەنگەکە بۆ ماوەیەک دەمێننەوە. بەگوێرەی شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کە نێوەندگیری رێککەوتنەکەیە، رێککەوتنەکە دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
جیهان20-06-2026چاوەڕوان دەکرێت ستامەر دەستلەکارکێشانەوەی رابگەیێنێت؛ ئاندی بێرنهام بەهێزترین بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی
جیهان20-06-2026گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران؛ هورمز و ئاگربەستی لوبنان لەسەر مێزی گفتوگۆ دەبن