Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارکۆ روبیۆ

مارکۆ روبیۆ

جیهان

روبیۆ: ئێران تەنگەی هورمز وەک کارتی گوشار دژی جیهان بەکاردێنێت

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران تەنگەی هورمز وەک کارتی گوشار لە ململانێکانی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەکاردێنێت. داواشی لە وڵاتانی دیکە کرد هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هاتووچۆی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان و تووندکردنی گوشارەکان زیاتر بکەن.

مارکۆ روبیۆ، رۆژی یەکشەممە 19-07-2026، پێش گەشتەکەی بۆ فلیپین بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) بە رۆژنامەڤانانی گوت: "روونە کە ئێران؛ یان لانیکەم هەندێک کەس لە ناو ئەو وڵاتەدا، دەیانەوێ کۆنتڕۆڵی تەنگەکە بکەن و وەک کارتی گوشار دژی جیهان بەکاریبهێنن."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی هەر کارێک پێویست بێت بۆ پاراستنی بازرگانیی جیهانی، بەڵام گوتیشی: "پێویستە وڵاتانی دیکەش بێنە پێشەوە و چ لە رووی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی یان داراییەوە، هاوکاریی کەمکردنەوەی ئەم بارگرانییە بکەن."

دیپلۆماسی و پێشێلکردنی رێککەوتنەکان

سەبارەت بە بوونی رێگەیەک بۆ چارەسەری دیپلۆماسی لە نێو ئەم ئاڵۆزییە سەربازییانەدا، مارکۆ روبیۆ گوتی: "پێموایە ئێمە هەمیشە بۆ دیپلۆماسی ئامادەین، بەڵام دەبێ کارێکی راستەقینە بێت؛ دەبێ رێککەوتنێک بێت کە ئەوان ئامادە بن پابەندی بن و جێبەجێی بکەن."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ناتوانرێت یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە زیندوویی بمێنێتەوە کاتێک لایەنی بەرامبەر مەرجەکانی پێشێل دەکات. 

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە ئاگربەستەکەی نێوان واشنتن و تاران بەهۆی هێرشەکانی سەر کەشتییەکان لە تەنگەی هورمزدا تێکچوو؛ ئەو رێڕەوە ئاوییەی کە پێش جەنگ پێنجیەکی نەوت و گازی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبوو.

روبیۆ لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە بۆ چارەسەری دیپلۆماسی ئامادەیە. ئێمە چەندین جار لەگەڵ ئێران تاقیمان کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە