Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ·20-07-2026جیهان
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

20-07-2026
جیهان
جیهان

یاریی کۆتایی مۆندیال بە وێنە؛ یامال جامەکەی بردەوە و مێسی گریا

0:00
0:00
قەبارەی دەق

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی 19ی تەممووز یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 لە یاریگای (نیویۆرک نیوجێرسی) لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو؛ ئیسپانیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆندیالەکە.

لە یارییەکەدا ئێنزۆ فێرناندز، یاریزانی ئەرجەنتین لە خوولەکە زیادکراوەکانی 90+ کارتی سووری وەرگرت، بەوەش دۆخی خراپتر بوو.

تاوەکو کۆتاییەکانی یارییەکە، ئیسپانیا بە شێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو هێرشی دەبرد، لە خوولەکی 106ی یارییەکە فێران تۆرێس تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکەی تۆمار کرد. دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، ئەرجەنتین چەندین هەوڵی دا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام بێسوود بوو.

لەنێو یاریگە زیاتر لە 80 هەزار هاندەر ئامادە بوون، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شا و شاژنی ئیسپانیا و چەندین یاریزانی دێرینی ئیسپانی ئامادە بوون.

ئەوەی هاندەرانی ئەرجەنتین چاوەڕێی نەبوون دواجار روویدا، ئەرجەنتین و مێسی نەیانتوانی ئەمجارە جامەکە بەرزبکەنەوە؛ مێسی و هاوڕێکانی و زۆر لە هاندەرانیان گریان.

پێشنیازەکان