Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

لە هەوڵێکدا بۆ رزگارکردنی مەلەوانێک پێنج کەس لە رووبارێکی ئۆهایۆ خنکان

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، دوای ئەوەی چەند کەسێک بۆ رزگارکردنی مەلەوانێک چوونە نێو ئاوەوە، پێنج کەس لە رووبارێکی ویلایەتی ئۆهایۆ خنکان و گیانیان لەدەستدا.

جێفری باڵزەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی دێلاوێر لە ئۆهایۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک کەس لەسەر رووباری (سیۆتۆ) لە شاری پاوڵ لەنزیک کۆڵۆمبوس کۆبوونەتەوە، کاتێک یەکێکیان چووەتە نێو ئاوەکەوە بۆ مەلەکردن، نەیتوانیوە بەباشی مەلە بکات و تووشی کێشە بووە.

بە گوتەی باڵزەر: "کاتێک ئەوانی دیکەش بۆ یارمەتیدانی چوونەتە نێو رووبارەکەوە، کارەساتەکە دەستیپێکردووە و ئەوانیش ژێرئاو کەوتوون." گوتیشی: "ئەمە شتێکی نامۆ نییە کە کەسێک لەنێو ئاودا خەریکە دەخنکێت و خەڵکی دیکە هەوڵی رزگارکردنی دەدەن، بەبێ ئەوەی شارەزایی مەلەکردنیان هەبێت، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی چەندین کەس."

تیمەکانی فریاگوزاری هەر رۆژی یەکشەممە تەرمی دوو ژنیان لەنێو ئاوەکەدا دەرهێنا و لە نەخۆشخانە مردنیان پشتڕاستکرایەوە. ترەیسی وایتێد، گوتەبێژی فەرمانگەی پۆلیسی دێلاوێر رایگەیاند، رۆژی دووشەممە تەرمی سێ پیاوی دیکەش لە رووبارەکەدا دۆزراونەتەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێرێک پەیوەندیی بە هێڵی فریاکەوتنی 911ـەوە کردووە، دوای ئەوەی بینیویەتی منداڵێکی ترساو (کە لەگەڵ ئەو گرووپەدا بووە) بەرەو سەر رێگەیەکی نزیک رووبارەکە رایکردووە بۆ داواکردنی یارمەتی. ئێستا ئەو منداڵە و منداڵێکی دیکەی خوار تەمەن 10 ساڵ، رادەستی فەرمانگەی چاودێریی خێزانی کراون.

ئەم کارەساتە تەنیا دوای دوو رۆژ دێت لە رووداوێکی دیکەی دڵتەزێن لە باشووری ویلایەتی یووتا، کە تێیدا پێنج ئەندامی یەک خێزان لە کاتی گەشتێکدا بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی خێراوە گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە