Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

لە پەناگەیەکی پاکستان پەپوولەکان لە گەرمای لەڕادەبەدەر رزگار دەکرێن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

21-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد21-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و شەپۆلەکانی گەرمای لەڕادەبەدەرەوە، پەپوولەکان رووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون بوونەتەوە، بەڵام لە پاکستان پەناگەیەکی تایبەت ژینگەیەکی گونجاو و کۆنترۆڵکراویان بۆ دابین دەکات، تاوەکو بتوانن بە سەلامەتی سووڕی ژیانیان تەواو بکەن.

لە شاری لاهوور، پایتەختی هەرێمی پونجاب، گەرمای لەڕادەبەدەر بووەتە دووژمنێکی کوشندە بۆ پەپوولەکان. لە مانگی ئایاردا پلەی گەرما لەو شارە گەیشتە 44 پلەی سەدی و لەم مانگەشدا بە تێکڕا لە نێوان 35 بۆ 39 پلەدایە. ئەمەش زیان بە هەموو قۆناخەکانی گەشەی پەپوولە و ئەو رووەک و گوڵانەش دەگەیەنێت کە بۆ مانەوە پشتیان پێ دەبەستن.

باشترین پلەی گەرما بۆ گەشەی پەپوولەکان لە نێوان 24 بۆ 29 پلەی سەدیدایە، بەڵام کاتێک پلەی گەرما لە 33 پلە تێدەپەڕێت، توانای زاوزێ، سیستمی بەرگری و زیندەچالاکییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.

دکتۆر بوشرا نیسار خان، مامۆستای زانستی ئاژەڵناسی لە زانکۆی پونجاب دەڵێ: "پەپوولەکان پێکهاتەیەکی گرنگی فرەجۆریی زیندەوەرانن و نیشاندەری تەندروستیی ژینگەن. هەروەک چۆن مرۆڤەکان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرماوە زیانیان پێدەگات، ئەم بوونەوەرە باڵدارە بچووکانەش هەمان زیانیان بەردەکەوێت."

بۆ پاراستنی ئەم مێرووانە، پەناگەیەکی تایبەت بە پەپوولە لەنێو باخچەیەکی رووەکی لە شاری لاهوور دروستکراوە کە پلەی گەرما، شێ و رووناکیی تێدا کۆنترۆڵ کراوە.

عەبدولعەلیم، بەڕێوەبەری پڕۆژەی باخچەکە و پەناگەی پەپوولەکان ئاماژە بەوە دەکات، کارمەندەکانیان لە دەشتودەر پەپوولەکان کۆدەکەنەوە و دەیانهێننە پەناگەکە. گوتیشی: "مەبەست لە هێنانیان بۆ ئێرە پێدانی ژینگەیەکی گونجاوە کە بتوانن تێیدا بۆ ماوەیەکی درێژتر بژین و سووڕی ژیانیان تەواو بکەن."

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە گوتی: "لە وەرزی هاویندا، بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما و کەمیی شێ لە دەرەوە، سووڕی ژیانی پەپوولەکان بۆ 15 بۆ 20 رۆژ کەمدەبێتەوە. بەڵام لەم تاقیگەیەدا دەتوانین رووناکی و شێی پێویستیان پێبدەین، بەمەش دەتوانن سووڕی ژیانیان بۆ 30 بۆ 35 رۆژ درێژ بکەنەوە کە ئەمەش ماوەیەکی نموونەییە."

پاکستان خاوەنی نزیکەی 400 جۆری پەپوولەیە. ئێستاش پەناگەکەی لاهوور میوانداریی 35 بۆ 50 جۆری جیاوازی پەپوولەی ناوخۆیی و بیانی دەکات کە لە قۆناخی جیاوازی گەشەکردندان. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کامبریج کە ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە، پەپوولەکان لە قۆناخی لارڤادا (کرمۆکە) زۆرترین زیانیان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە بەردەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە