Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاسیان و ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لە پاسای لە میترۆ مانێلا، 22ـی تەممووزی 2026. وێنە: ئیلۆیسا لۆپێز / POOL / ئاژانسی فرانس پرێس.

جیهان

روبیۆ بۆ وڵاتانی ئاسیا: رێگەدان بە کۆنترۆڵکردنی هورمز لەلایەن ئێرانەوە "پێشینەیەکی مەترسیدارە"

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجتاڵ

رۆژی چوارشەممە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیای راگەیاند، رێگەدان بە کۆنترۆڵکردنی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەبێتە پێشینەیەکی مەترسیدار و لێکەوتەکانی لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش هەستیان پێدەکرێت.

لێدوانەکانی روبیۆ لە کاتێکدان کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندووە، بۆ "یازدەیەمین شەوی لەسەریەک" ئامانجە سەربازییەکانیان لە ئێران بۆردوومان کردووە، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی تواناکانی ئەو وڵاتە لە هەڕەشەکردن بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەو رێڕەوە ئاوییەدا.

روبیۆ لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) لە مانێلا بە هاوتاکانی گوت: "ئەگەر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشینەیەک دروست بکەین کە تێیدا وڵاتێک بتوانێت بڕیار بدات رێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵ بکات، باجی لەسەر دابنێت و ئەگەر پارەکە نەدەیت کەشتییەکانت بتەقێنێتەوە، ئەوا پێشینەیەکی زۆر مەترسیدارمان دروستکردووە کە لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیشدا دووبارە دەبێتەوە، لەنێویاندا لەم ناوچەیەشدا."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "لە کرۆکدا، بابەتەکە زۆر سادەیە. ئێران داوای ئەو مافە دەکات کە هاتووچۆی کەشتییەکان بەنێو تەنگەی هورمزدا کۆنترۆل بکات." هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "بنەمایەکی زۆر بنەڕەتی سەبارەت بە ئازادیی کەشتییەوانی کەوتووەتە مەترسییەوە... نابێت رێگە بدرێت شتی وا رووبدات."

لێدوانەکانی روبیۆ لە کاتێکدان کە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەدەست زنجیرەیەک کێشە و داواکاریی تێکەڵاوی نێوان چین و وڵاتانی ئەندام لە ئاسیان سەبارەت بە دەریای باشووری چین دەناڵێنێت، کە رێڕەوێکی دیکەی دەریایی زۆر گرنگە بۆ بازرگانیی جیهانی. گەیشتنی روبیۆش بە فلیپین لە بەیانیی رۆژی سێشەممە، هاوکات بوو لەگەڵ سەرکۆنەکردنی ئەمریکا بۆ ئەو پێکدادانەی ئەم دواییەی نێوان دەریاڤانە چینی و فلیپینییەکان لەو ئاوە جێناکۆکانەدا.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە، روبیۆ لە پەراوێزی لووتکەی ئاسیاندا لەگەڵ وانگ یی، هاوتا چینییەکەی کۆببێتەوە، هەروەها گفتوگۆش لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانیی چوارقۆڵی (Quad) وەک هیندستان، ئوسترالیا و ژاپۆن و وڵاتانی دیکەش دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا  "ئامادە" دەبێت بۆ کاری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، بەڵام تاران "جیددی" نییە.

روبیۆ گوتی: "ئەمریکا هەمیشە کراوە و ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە دانوستاندن و گفتوگۆی ئەرێنی و بونیادنەردا، بەو مەرجەی کە رێز لەو بەڵێنانە بگیرێت کە دەدرێن."

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە: "ئەو کێشەیەی ئێستا رووبەڕووی بووینەتەوە ئەوەیە کە ئەوان دانوستاندنەکان بە جیددی وەرناگرن. ئەگەر ئەوان جیددی بن، ئێمەش جیددی دەبین. ئەگەر واش نەبن، ئەوا ئەوە دەکەین کە پێویستە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆمان و بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانەکانیشمان."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە