Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجە لە ئەنجوومەنی پیران لە کۆنگرێس لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا وەڵامی سیناتۆرەکان دەداتەوە، لە رۆژی 21ی تەممووزی 2026. وێنە: ALEX WROBLEWSKI / AFP

جیهان

مشتومڕێکی گەرم لە کۆنگرێس؛ تێچووی جەنگی ئێران گەیشتووەتە 37 ملیار دۆلار و ئەمریکا پارەی زیاتری دەوێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێس رووبەڕووی پرسیاری قورس و ناڕەزایەتی بووەوە، دوای ئەوەی ئاشکرای کرد کە تێچووی جەنگی ئێران تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمارییەکان دەیانەوێت 95 ملیار دۆلاری دیکە بۆ سوپا و چەند پڕۆژەیەکی کۆشکی سپی پەسند بکەن.

رۆژی سێشەممە لە دانیشتنێکی لیژنەی تەرخانکردنی بودجەی ئەنجوومەنی پیران، چەندین جار خۆپێشاندەرانی ئامادەبووی هۆڵەکە قسەکانی هێگسەسیان پێبڕی. ئەم دانیشتنە تەنیا چەند رۆژێک دوای ئەوە هات کە پێنتاگۆن رایگەیاند 3 سەربازی دیکەی ئەمریکی لە شەڕەکەدا کوژراون و زیاتر لە 100 سەربازیش لە سەرەتای تەممووزەوە بریندار بوون.

کۆی گشتیی کوژراوانی ئەمریکا لەم جەنگەدا کە لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە، گەیشتووەتە 18 سەرباز. 10 لەوانە بە هێرشی راستەوخۆی ئێران و 8ی دیکە بەهۆی رووداوی دیکەی وەک کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە و تەقەی دۆستانە کوژراون.

پیت هێگسەس لە کۆنگرێس

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کاتی پێشکەشکردنی گوتارەکەی لە ئەنجوومەنی پیران

هێگسەس: ئەگەر پارەمان نەدەنێ تووشی کێشە دەبین

وەزیری جەنگ داوای کرد، ئەو 95 ملیار دۆلارە بەپەلە پەسند بکرێت و گوتی:

“

ئەمە پارەیەکی زۆر پێویست و بەپەلەیە، لەگەڵ ئەو 1.5 ترلیۆن دۆلارەی کە ترەمپ بۆ بودجەی بەرگری داوای کردووە... ئەگەر ئەم پارانەمان نەبێت، رووبەڕووی کەمکوڕییەکی گەورە دەبینەوە.

لە بەرامبەردا، سیناتۆرە دیموکراتەکان ناڕەزاییی تووندیان نیشان دا. پاتی مۆرای گوتی: "ئەم شەڕە خەریکە لە دەست دەردەچێت. ترەمپ بەردەوام دەڵێت رێککەوتن نزیکە، بەڵام ئێستا داوای 70 ملیار دۆلاری دیکە دەکات و دەڵێت تەنیا متمانەم پێ بکەن هەموو شتێک باش دەبێت!"

جین شاهین، سیناتۆرێکی دیکەی دیموکرات لێی پرسی: "بۆچی داوا لە خەڵکی ئەمریکا دەکەن باجی شەڕێک بدەن کە پشتیوانیی ناکەن؟ ئێوە هێشتا نیوەی ئەو 150 ملیار دۆلارەتان خەرج نەکردووە کە ساڵی رابردوو پێمان دان!" هێگسەس لە وەڵامدا گوتی، تاوەکو مانگی ئەیلوول هەموو ئەو پارەیەی پێشوو خەرج دەکەن.

ترەمپ شەڕ راناگرێت

لە کاتێکدا راپرسییەکان دەریدەخەن زۆربەی ئەمریکییەکان دژی شەڕەکەن، هەروەها نرخی بەنزینیش بەرزبووەتەوە چونکە ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی نەوت دەدات لە تەنگەی هورمز، ترەمپ هیچ نیشانەیەکی پاشەکشێی نیشان نەداوە. کۆمارییەکانیش کە پارتەکەی ترەمپن، رەتیدەکەنەوە رێگری لەم شەڕە بکەن.

لەو 95 ملیار دۆلارەی کۆمارییەکان داوای دەکەن، 72 ملیاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی و جەنگە، 10 ملیار دۆلاری بۆ یارمەتیدانی ئەو جووتیارانەیە کە بەهۆی باجەکانی ترەمپەوە زیانمەند بوون و 10 ملیار دۆلاریشی بۆ گۆڕینی یاساکانی هەڵبژاردنە.

شەڕە قسە لەنێوان وەزیر و سیناتۆرەکاندا

لە کۆتایی دانیشتنە 3 کاژێرییەکەدا دۆخەکە زۆر ئاڵۆز بوو.

سیناتۆر جۆن کێنەدی (کۆماری) پرسیاری لە جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی هاوبەشی سوپاسالارەکانی ئەمریکای کرد کە ئایا ئێران باج لەو کەشتییانە وەردەگرێت کە بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕن؟ جەنەڕاڵەکە گوتی "نازانم"، کێنەدیش بە تووڕەیییەوە پێی گوت: "ئێمە وەڵامی روونمان دەوێت!"

سیناتۆر کرستن جیلیبراند لە هێگسەسی پرسی: "ئایا توانای ئەتۆمیی ئێرانتان لەنێوبردووە یان نا؟" هێگسەس لەبری وەڵامدانەوە گوتی: "تۆ تەنیا دەتەوێت ریکلامی هەڵبژاردن بۆ خۆت بکەیت."

🔴 گەرمترین دیالۆگی دانیشتنەکە:

سیناتۆر گاری پیتەرز (دیموکرات): "ستراتیجیی ئێوە لەم شەڕەدا شکستخواردوو بووە. ئێوە هیچ پلانێکی درێژخایەنتان بۆ بردنەوەی ئەم جەنگە نییە. سەربازەکانمان سەرکەوتوون، بەڵام ئێوەی سەرکردە شکستتان هێناوە."

پیت هێگسەس: "شەرمە بۆ تۆ و ئەوانەی دیکەش کە دەڵێن ئەمە شکستە. دیموکراتەکان تەنیا نەخۆشیی شێتبوون بە ترەمپـیان هەیە و نایانەوێت ئەو پارەیەم بدەنێ کە پێویستمە."

بڕیارە ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی نوێنەران، کە زۆرینەی کۆمارییەکانن، دەنگ لەسەر ئەم بودجە نوێیە بدەن. چاوەڕوان دەکرێت بێ رەزامەندیی دیموکراتەکانیش بتوانن تێیپەڕێنن. هاوکات ئەنجوومەنی پیرانیش بۆ چەندین جار هەوڵدەدات یاسایەک دەربکات بۆ راگرتنی جەنگەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە