Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

قسەی UN بۆ رووداو لەسەر سووتانی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووتانی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "پێویستە رێز لە سەروەریی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بگیرێت".

ستیفان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، "سکرتێری گشتی دەیەوێت شەڕ و پێکدادانەکان بووەستن. پێویستە رێز لە سەروەریی خاکی هەموو وڵاتێکی ناوچەکە بگیرێت".

رۆژی سێشەممە، شاخی گۆیژە لە پارێزگای سلێمانی ئاگری تێبەربوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، 200 دۆنم زەوی لە شاخەکە سووتاوە. 

لەدوای سووتانی دارستانی شاخەکە، میدیای ئێران رایگەیاند، بەهۆی هێرشی درۆنی ئێران دارستانەکە سووتاوە. 

دەقی پرسیار و وەڵامی نامۆ عەبدوڵڵا و ستیفان دووژاریک:

رووداو: بەرپرسانی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێن نزیکەی دووسەد دۆنم دارستان لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ ئێران ئاگریان گرتووە. ئەمەش بۆمبارانی ناوچەکە لەلایەن ئێرانەوە هات. ئایا سکرتێری گشتی هیچ وەڵامێکی هەیە بۆ ئەم هێرشە سنووربڕانە بۆ سەر خاکی عێراق؟ و ئایا هیچ شتێک هەیە نەتەوە یەکگرتووەکان بتوانێت بیکات بۆ هەڵسەنگاندنی زیانە ژینگەیییەکان لەوێ؟

ستیفان دووژاریک: پێم وایە، لە رووی زیانەکانەوە، دەبێت پەیوەندی بە هاوکارانمانەوە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەین. پێم وایە، وەک دوێنێ گوتمان، سکرتێری گشتی دەیەوێت شەڕ و پێکدادانەکان بووەستن. پێویستە رێز لە سەروەریی خاکی هەموو وڵاتێکی ناوچەکە بگیرێت.  پێم وایە 11یەمین شەوی چالاکیی سەربازیمان بینی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامیی ئێران. گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی پێویستە و ئەوە ئەو پەیامەیە کە بە ئاشکرا دەیڵێین و سکرتێری گشتیش لە گفتوگۆ تایبەتەکانیدا دەیگەیەنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە