Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

جیهان

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی ئەمنیی بە هاووڵاتییانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر، هۆشدارییەکی ئەمنیی تووندیان بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەدەن و داوایان لێدەکەن لەوپەڕی ئامادەییدا بن بۆ هەر هەڵکشانێکی چاوەڕواننەکراو. باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئوردن، کوێت، بەحرێن، ئیمارات، قەتەر و ئیسرائیلیش هەمان هۆشدارییان بۆ ئەمریکییەکان بڵاوکردەوە. 

لە هۆشدارییە ئەمنییەکەدا کە رۆژی 24ـی تەممووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ژینگەی ئەمنی بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە لەگەڵ ئەگەری هەڵکشانی چاوەڕواننەکراو."

نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییەکانیان دەکەن کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن، "بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لەوپەڕی ئاگاداریدا بن، هەروەها خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی پچڕپچڕی ئاسمانی وڵاتان و پچڕانی ئەگەردار لە گەشتەکانیاندا."

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا، کاتی دەستپێکردنەوەی خشتەی گەشتەکانی پێشوویان دواخستووە و هەندێکی دیکەش چەندین گەشتیان بەتەواوی هەڵوەشاندووەتەوە. بۆ ئەمەش، لینک و زانیارییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی (هەولێر و سلێمانی) لە هەرێمی کوردستان و (بەغدا و بەسرە) لە عێراق خستووەتە روو بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکانیان بەدواداچوون بۆ گەشتەکانیان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی هۆشدارییەکەدا، داوا لەو ئەمریکییانە کراوە کە لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن، پێداچوونەوە بە بڕیاری گەشتکردنیاندا بکەن بۆ ناوچەکە، یان تێپەڕبوون بەنێویدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشدارییەکی مەترسیداریش دەدات و دەڵێت: "دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، تەنانەت لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش، کراونەتە ئامانج. رەنگە ئێران و ئەو گرووپانەی پاڵپشتیی دەکەن، بەرژەوەندییەکانی دیکەی ئەمریکا لە دەرەوە یان لەو شوێنانەی پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئەمریکییەکانەوە هەیە لە سەرانسەری جیهان بکەنە ئامانج، لەنێویاندا بزنسەکان و دامەزراوەکانی دیکەی ئەمریکی."

تایبەت بەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە نێو عێراق و هەرێمی کوردستاندان، راگەیێندراوەکە داوایان لێدەکات: "ئامادەیی خۆیان لە ئاستێکی بەرزدا بهێڵنەوە، چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن و رێنماییەکانی دامودەزگە نێوخۆییەکان جێبەجێ بکەن." هەروەها هۆشداری دەدات کە "دەکرێت پچڕانی گەشتەکان و داخرانی ئاسمانی وڵات لە ماوەیەکی زۆر کورتدا رووبدات. لە ئەگەری روودانی هەر هێرشێکیشدا، خۆتان پەنا بدەن و لە کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکان بپارێزن."

سەبارەت بە دۆخی کارکردنی نوێنەرایەتییەکانیان، راگەیێندراوەکە ئاشکرای دەکات کە نێردەی ئەمریکا لە عێراق بە کراوەیی دەمێنێتەوە هەرچەندە بڕیاری دەرچوونی ناچاریی کارمەندانیان لە ئارادایە و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا و کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر بکەن.

راگەیێندراوەکە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات کە خۆیان لە هەموو خۆپێشاندان و کۆبوونەوەیەکی گەورە، هەروەها لەو شوێنانەی کە هێزی زۆری پۆلیسی لێیە بەدوور بگرن و لەو شوێنانەش کە بە ئاشکرا پەیوەندییان بە ئەمریکاوە هەیە وريا بن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە