Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێشەکە وای کردووە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ناچار بوون شێوازی هێرشەکانیان بۆسەر ئێران بگۆڕن

کێشەکە وای کردووە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ناچار بوون شێوازی هێرشەکانیان بۆسەر ئێران بگۆڕن

جیهان

راپۆرتێک: کەمبوونەوەی چەک لە شەڕی دژی ئێران ئیدارەی ترەمپی نیگەران کردووە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر24-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی کەناڵی CBS Newsی ئەمریکی باس لەوە دەکات، ئەمریکا لە شەڕی دژی ئێران دا هێندە بەخێرایی چەکە پێشکەوتوو و گرانبەهاکانی بەکاردەهێنێت، کە بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی گەورە لەنێو ئیدارەی ترەمپ. بە گوێرەی راپۆرتەکە، بەرپرسانی سەربازی دەترسن ئەگەر ئەمە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەمریکا چەکی پێویستی نەمێنێت بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی و هاوپەیمانەکانی بکات، ئەگەر جەنگێک لەگەڵ چین رووبدات.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەمریکا بەردەوام مووشەکی بەرگریی ئاسمانی و بۆمبە زیرەکەکان بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی هێزەکانی خۆی و وڵاتانی کەنداو لە هێرشەکانی ئێران.

بەڵام کێشەکە ئەوەیە کۆمپانیاکانی دروستکردنی چەک لە ئەمریکا ناتوانن بەو خێراییە مووشەک دروست بکەنەوە کە لە شەڕەکەدا بەکاردەهێندرێن، واتە ئەوەی لە چەند هەفتەیەکدا دەتەقێندرێ، بۆ دروستکردنەوەی، چەندین ساڵی پێویستە.

لەبەر ئەم کێشەیە، فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا ناچار بوون شێوازی هێرشەکانیان بۆسەر ئێران بگۆڕن.

لە سەرەتای شەڕەکەدا ئەمریکا مووشەکی کرووزی دوورمەودای زۆر گرانبەهای وەک تۆماهۆک و JASSMی بەکاردەهێنا، کە دەتوانن لە دوورەوە ئامانجەکانیان بپێکن.

Tomahawk 🚀 مووشەکی تۆماهۆک (Tomahawk)
JASSM 🚀 مووشەکی (AGM-158 JASSM)

ئێستا لەبەرئەوەی یەدەگی ئەم چەکانە کەمبووەتەوە، ئەمریکا دەستی کردووە بە بەکارهێنانی بۆمبی بچووکتر و هەرزانتری وەک JDAM ؛ بۆیە لەبری ئەوەی لە دوورەوە لە ئێران بدەن، ئێستا زیاتر ئەو ئامانجانە بۆردوومان دەکەن کە دەکەونە سەر کەناراوەکانی ئێران، بۆ ئەوەی فڕۆکەکانیان ناچار نەبن بچنە ئاسمانی قووڵایی خاکی ئێران و رووبەڕووی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ببنەوە.

JDAM
بۆمبی زیرەکی ئاراستەکراو (JDAM)

مەترسیی کەمبوونەوەی مووشەکەکانی بەرگری

گەورەترین مەترسی ئێستا ئەوەیە کە ئەمریکا بۆ پاراستنی بنکەکانی لە هێرشە درۆنی و بالیستییەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکەکانی سیستمی بەرگریی وەک پاتریۆت و THAADی بەکاردەهێنێت.

Patriot 🛡️ سیستمی بەرگریی پاتریۆت (Patriot)
🛡️ سیستمی بەرگریی ثاد (THAAD)

بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەموکوڕییەش، پێنتاگۆن ناچار بووە مووشەکی ئەو بنکانەی بهێنێت کە لە ئاسیا (بەرامبەر چین) داينابوون. ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی سەربازی نیگەران بن، چونکە ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان، ئەمریکا مووشەکی پێویستی لەوێ نامێنێت.

کاتی دروستکردنەوە کێشە گەورەکەیە

هەرچەندە پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتی دەکاتەوە کە کێشەی کەمیی چەکیان هەبێت و دەڵێت "ئێمە لە جاران زیاتر چەک دروست دەکەین"، بەڵام راپۆرتەکان شتێکی دیکە دەڵێن.

بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیجییەکان کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەی ئەمریکییە، تەنیا لە شەڕی ئێراندا زیاتر لە هەزار مووشەکی تۆماهۆک و هەزار و 100 مووشەکی JASSM تەقێندراون. دروستکردنەوەی ئەم مووشەکانە نزیکەی 4 ساڵی پێویستە و دروستکردنەوەی مووشەکەکانی سیستمی پاتریۆت و THAADیش تاوەکو 5 ساڵ دەخایەنێت.

ژمارەی مووشەکەکان و کاتی پێویست بۆ دروستکردنەوەیان

1,000 +
مووشەکی تۆماهۆکی تەقێندراو
1,100 +
مووشەکی JASSMی تەقێندراو
4 - 5 ساڵ
کاتی پێویست بۆ دروستکردنەوەیان

بۆیە، وەک لە راپۆرتەکەی CBS NEWSـدا هاتووە، کێشەی ئەمریکا تەنیا پارە نییە، بەڵکو کاتە. ئەمریکا ناتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا ئەو بۆشاییە گەورەیە پڕبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە