Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆەکەیکی سعودیە. سەرچاوە: رۆیتەرز

فڕۆەکەیکی سعودیە. سەرچاوە: رۆیتەرز

جیهان

هاوپەیمانیی عەرەبی لە وەڵامی بەئامانجکردنی کەشتییەک هێرش دەکاتە سەر پێگەی حووسییەکان

بژار زوبێر

بژار زوبێر

24-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر24-07-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 


فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند، وەڵامێکی سەربازیی "هاوسەنگ و گونجاوی"یان دژی ئامانجە سەربازییەکانی حووسییەکان لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن جێبەجێ کردووە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی ئەو هاوپەیمانانەی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور.


تورکی مالیکی، گوتەبێژی فەرمی بەناوی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی دانپێدانراوی یەمەن، رایگەیاند کە "میلیشیا حووسییە تیرۆریستییەکان کاتێک کەشتییە بازرگانییەکانیان لە دەریای سوور کردە ئامانج، کارێکی ترسنۆکانە و بێباکانەیان کرد، بەوەش تاوانێکی دیکەیان خستە سەر لیستی تاوانەکانیان لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا."

پێش ئەوە، رۆژی هەینی، میدیای فەرمیی سعودیە رایگەیاندبوو، حووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی وڵاتەکەیان لە دەریای سوور.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودیە (واس) لە زاری بەرپرسێک لە دەستەی گشتیی گواستنەوەی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، کەشتیی (NCC MASA)ـی سعودیی لە کاتی رۆیشتنی بە دەریای سووردا کراوەتە ئامانج و زیانێکی کەم بە لاشەی کەشتییەکە کەوتووە. ئەم هێرشەش چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە حووسییەکان سەپاندنی گەمارۆی دەریاییان بەسەر سعودیەدا راگەیاند.

کەناڵی ئەلمەسیرەی سەر بە حووسییەکانی نزیک لە ئێران رایگەیاندبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی دەستەی پەیوەندییەکان لە شاری بەندەری حودەیدە، هەروەها دوورگەی کەماران

بەڵام گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی رەتیکردەوە کە بەندەری حودەیدە کرابێتە ئامانج و گوتی: "سەرجەم بەندەرەکانی یەمەن، لەنێویاندا حودەیدە، رەئس عیسا و سلیف، بەڕووی کەشتیوانیدا کراوەن و پێشوازی لەو کەشتییە بازرگانییانە دەکەن کە خۆراک، کاڵا، سووتەمەنی و کەرەستەی بیناسازی دەگوازنەوە. هەروەها گەشتە ئاسمانییەکانیش بۆ فڕۆکەخانەکانی یەمەن بەردەوامن." لە هەمان کاتدا حووسییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی رێگری لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا دەکەن بۆ ئەوەی گەمارۆ بخەنە سەر گەلی یەمەن و دانیشتووانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بێبەش بکەن.

میدیای حووسییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە دوو کەس بریندار بوون.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمنیی یەمەنی بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاندووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، بریتین لە بارەگای پەیوەندییەکان لە نزیک بەندەری شاری حودەیدە و بنکەیەکی هێزی دەریایی. 

تورکی مالیکی روونیکردەوە کە سعودیە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی یەمەن و حکومەتەکەی لە سەختترین هەلومەرجەکاندا و دووپاتیشی کردەوە کە شانشینەکە بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی حووسییەکان.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئاماژەی بەوە کرد، "هاوپەیمانییەکە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و بەهێزی جێبەجێ کردووە... کە تێیدا تەنیا ئەو ئامانجە سەربازییە رەوایانەی حووسییەکان کراونەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە هەڕەشەکردنەوە هەبووە بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور." جەختیشی لەوە کردەوە کە پرۆسەی وەڵامدانەوەکە بەدیهێنانی پرەنسیپی "هاوسەنگی" و ئامانجە ئۆپەراسیۆنییەکانی هێناوەتە دی و بەپێی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی جێبەجێ کراوە.

تورکی مالیکی جەختی کردەوە، "فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی، بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری سەرجەم رێکارە ئۆپەراسیۆنی و پێویستەکان بۆ پاراستنی کەشتییەکانمان و بەرژەوەندی و تواناکانی شانشینی سعودیە. ئەگەر میلیشیا حووسییەکانیش بەردەوام بن لە کارە دوژمنکارییەکانیان، ئەوا بەبێ هیچ دوودڵییەک وەڵامیان دەدرێتەوە."


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە