Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگرکوژێنەرەوەکان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرێکی دارستانن لە ناوچەی سێبرێرۆس لە نزیک شاری ئاڤیلا، کە 80 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە دوورە، 24ی تەممووزی 2026. وێنە: CESAR MANSO / AFP

ئاگرکوژێنەرەوەکان خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرێکی دارستانن لە ناوچەی سێبرێرۆس لە نزیک شاری ئاڤیلا، کە 80 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە دوورە، 24ی تەممووزی 2026. وێنە: CESAR MANSO / AFP

جیهان

ئەورووپا دەسووتێت؛ لە ئیسپانیا 14 ‌هێندە و لە فەرەنسا 8 هێندەی رووبەری شاری هەولێر سووتاوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا زۆربەی خەڵک چاوەڕێی وەرزی هاوین دەکەن بۆ پشوو و گەشتکردن، بەڵام ئەم هاوینە بۆ خەڵکی ئەورووپا بووەتە مۆتەکە. گەرمایەکی بێپێشینە و ئاگری گەورەی دارستانەکان، بەشێکی زۆری کیشوەرەکەیان خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سیستمی مانگە دەستکردەکانی ئەورووپا بۆ ئاگری دارستانەکان (EFFIS)، ساڵی 2026 لە مێژووی فەرەنسادا ریکۆردی شکاندووە!

تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەشت هێندەی رووبەری شاری هەولێر سووتاوە. بە پێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە 98 هەزار هێکتار زەوی و دارستان لە فەرەنسا سووتاون، واتە 392,000 هەزار دۆنم.  ئەمە زۆر زیاترە لەو ئاگرە گەورەیەی کە لە ساڵی 2022دا روویدا.

لە دوو ناوچەی فەرەنسا بە ناوەکانی جیرۆند و لاند، ئاگرەکان هێندە گەورەن کە بەتەواوی لە کۆنترۆڵ دەرچوون.

ئەوەی زۆر مەترسیدارە ئەوەیە کە ئەمساڵ تەنانەت لە مانگی شوباتیشدا، کە دەبوو مانگێکی سارد بوایە، دارستانەکان گڕیان گرتووە! مانگی تەممووزیشی وەک خراپترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی فەرەنسادا ناسێندراوە.

لە ئیسپانیا دۆخەکە هێشتا خراپترە. لە رۆژئاوای شاری مەدریدی پایتەخت، ئاگرێکی هێندە گەورە کەوتووەتەوە کە بەرپرسان دەڵێن لە مێژوودا وێنەی نەبووە.

بەهۆی ئەم ئاگرەوە، 45 هەزار کەس ناچاربوون بەپەلە ماڵەکانیان جێبهێڵن. تەنیا لە هەرێمی مەدرید 10 گوند بەتەواوی چۆڵکراون و زیاتر لە 2 هەزار کەس لە پەناگە کاتییەکاندا دەژین.

دووکەڵی ئاگرەکە گەیشتووەتە ناوەندی شاری مەدرید، بۆنی سووتاوی و دووکەڵ هێندە خەستە کە قورگی خەڵک دەسوتێنێت و ناچارن پەنجەرەکانیان دابخەن. تەنانەت کەنیسە مێژووییەکەی شاری ئێل ئیسکۆریال بەتەواوی بە دووکەڵ داپۆشراوە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا خۆی چووەتە نێو ناوچەی ئاگرەکە و دەڵێت: "ئامانجی یەکەمی ئێمە رزگارکردنی گیانی ئێوەیە. چەند کاژێرێکی زۆر سەختمان لەپێشە، چونکە نازانین رەشەبا چی دەکات."

لە ئیسپانیا، دوو ئاگری جیاواز یەکیان گرت و بوون بە یەک ئاگری زەبەلاح و مەترسیی ئەوە هەبوو بگاتە ئاگری سێیەمیش لە هەرێمێکی دراوسێ. وەزیری ناوخۆش دەڵێت ئێستا 9 ئاگری دیکەش لە ناوچە جیاوازەکانی ئیسپانیادا هەن.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە 168 هەزار هێکتار زەوی لە ئیسپانیا سووتاون کە ئەوە دەکاتە 14 هێندەی رووبەری شاری هەولێر. ساڵی رابردوو کە خراپترین ساڵ بوو، نزیکەی 393 هەزار هێکتار سووتابوون.

هۆکاری سەرەکیی هەموو ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵی. خاکی دارستانەکان هێندە وشک بوون، تەنیا بە پریشکێک یان رەشەبایەک، ئاگرێکی زەبەلاح دروست دەبێت کە بە هەزاران ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەش بەزەحمەت کۆنترۆڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە