Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

جیهان

ئۆتۆمبێلێک لە بەرلین خۆی بەنێو ئاهەنگی هاوڕەگەزخوازەکاندا کرد و کەسێکی کوشت

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

25-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد25-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی شەممە 25-07-2026 بەهۆی خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە ناو جەماوەرێکی زۆردا لە نزیک ئاهەنگی رێپێوانی هاوڕەگەزخوازان لە شاری بەرلین، لانیکەم کەسێک مردووە و نزیکەی 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس لە ئێکس، رووداوەکە لە ناوچەی تیرگارتن (Tiergarten) لە نێوەڕاستی بەرلین و لە نزیک دەروازەی مێژوویی براندنبۆرگ (Brandenburg Gate) روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی خۆی بەچەند کەسێکدا کێشاوە. 

پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی رووداوەکەدا دۆزیوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و چڕ کردووە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی گومانلێکراو یان گومانلێکراوانی هێرشەکە.

پێش رووداوەکە، سەدان هەزار کەس بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی ساڵانەی رۆژی شەقامی کریستۆفەر (Christopher Street Day) کۆببوونەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین بۆنەکانی ئەورووپا. 

پۆلیسی بەرلین دەستبەجێ رێپێوانەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای لە سەرجەم بەشداربووان کرد بە خێرایی شوێنەکە چۆڵ بکەن. تیمەکانی فریاگوزاری و پزیشکی بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لە زاری شاهێدحاڵێکەوە بڵاویکردەوە، ڤانێکی سپی بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە ناو جەماوەرەکەدا و دواتر پیاوێک لە ئۆتۆمبێلەکە هاتووەتە خوارەوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە. 

فلۆریان نات، گوتەبێژی پۆلیسی بەرلین، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ئێکس پشتڕاستی کردەوە، هێزەکانی پۆلیس و کارمەندانی فریاگوزاریی ئاگرکوژێنەوەی بەرلین بە شێوەیەکی چڕ لە شوێنی رووداوەکە جێگیرکراون و لە هەوڵدانی بەردەوامدان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هۆکاری رووداوەکە و رەوشی تەندروستیی بریندارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە