Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە کە لە 24ی تەممووزی 2026 لەلایەن دامیان رێمبێرت لە رێکخراوی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنی جیرۆند گیراوە، ئاگرکوژێنەوە فەڕەنسییەکان نیشان دەدات لەکاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان دەدەن لەنزیک سوومۆ و سانت هێلین، لە باکووری رۆژئاوای بۆردۆ لە پارێزگای جیرۆند.

جیهان

لە فەرەنسا 220 هەزار کەس بەهۆی گەورەترین ئاگری دارستانەوە ماڵەکانیان جێهێشت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، تاوەکو رۆژی یەکشەممە، زیاتر لە 220 هەزار کەس لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە بەهۆی ئاگرێکی گەورەی دارستانەکانەوە گوێزراونەتەوە. ئاگرەکە هێندە گەورە و خێرایە کە بووەتە هۆی داخرانی رێگە سەرەکییەکان و هێڵی شەمەندەفەر.

فەرمانی چۆڵکردن بۆ 50 هەزار کەسی دیکە لە گوندەکانی دەوروبەری بۆردۆ دەرچووە؛ مەترسیی ئاگرەکە بۆ سەر ئەو ناوچەیە زیاتر بووە. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تەنیا بەهۆی ئەم ئاگرەوە ئاوارە بوون گەیشتە 220 هەزار کەس. هاوکات لە ناوچەکانی دیکەی فەرەنسا و نێوەڕاستی ئیسپانیاش، بە هەزاران کەسی دیکە بەهۆی ئاگری دارستانەکانەوە ناوچەکانیان چۆڵ کردووە.

🔥 ئامارە سەرەکییەکانی کاولکاریی ئاگرەکەی فەرەنسا
+220,000
کەس ئاوارە بوون
168,000
دۆنم زەوی سووتاوە
(42 هەزار هێکتار)
1,500
سەرباز ئاگرەکە دەکوژێننەوە

بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکە و هەڵکردنی بایەکی بەهێز، بەرپرسانی ناوچەکە بڕیاریان دا 60 کیلۆمەتر لە رێگەی سەرەکی A63 دابخەن کە بۆردۆ بە سنووری ئیسپانیاوە دەبەستێتەوە. کۆمپانیای شەمەندەفەری SNCF رایگەیاند، هاتوچۆی شەمەندەفەرەکانی لە باشووری بۆردۆ راگرتووە و گەشتەکان وەستاون.

لۆرێنت نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە هەڤپەیڤینێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە کاتێکی زۆری دەوێت و تاوەکو بە تەواوی مەترسییەکە کۆتایی نەیەت، دانیشتووان و گەشتیاران ناتوانن بۆ شوێنەکانیان بگەڕێنەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ئاگرەکە تاوەکو ئێستا 42 هەزار هێکتار زەوی واتە 168 هەزار دۆنمی سووتاندووە. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین ئاگرەکان لە مێژووی فەرەنسا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە. پێشتر لە ساڵی 1949 ئاگرێکی هاوشێوە 50 هەزار هێکتار زەوی لەو وڵاتەدا سووتاندبوو.

سوپای فەرەنسا هەزار و 500 سەربازی بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە ناردووە کە نزیکەی یەک هەفتەیە بێپشوودان شەڕی بڵێسەی ئاگرەکە دەکەن.

نیکۆلاس بڕاز، فەرماندەیەکی تیمی ئاگرکوژێنەوەیە دەڵێت، گەرمای زۆری ئاگرەکە گەردەلوولی بچووکی دروست کردووە، ئەوەش وای کردووە ئاگرەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بڵاو ببێتەوە و کۆنترۆڵکردنی زۆر ئەستەم بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە