Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تیمی ئاگرکوژێنەوەی هەرێمی کاستیا و لیۆن هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی گەورە دەدەن لە 25ی تەممووزی 2026 کە دەوروبەری کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی لا ئەتالایای لە ناوچەی ئۆل تیێمبلۆ لە دووری 80 کیلومەتر لە ڕۆژئاوای مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەورەداوە. وێنە: CESAR MANSO/AFP

جیهان

لە ئیسپانیا ئاگری دارستانەکان هەزاران کەسی ناچار بە چۆڵکردنی ماڵەکانیان کرد

بژار زوبێر

بژار زوبێر

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

لە ئیسپانیا بڵێسەی ئاگری دارستانەکان بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 هەزار کەس لە گوند و ناوچەکانی رۆژئاوای مەدرید ماڵەکانیان جێهێشتووە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک لە شاری ڤالێنسیا گیانی لەدەستداوە و مەترسییەکەش چیدیکە تەنیا بۆ دارستانەکان نییە، بەڵکو ئاگرەکە زۆر لە مەدریدی پایتەخت نزیک بووەتەوە.

+60,000 کەس ئاوارە بوون
100,000 دۆنم زەوی سووتاوە (25 هەزار هێکتار)
8 شارەوانی چۆڵکراون
1 کەس گیانی لەدەستداوە

فێرناندۆ گراندا مارلاسکا، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا بە رۆژنامەڤانانی گوت، رەوشەکە لەوەی دوێنێ خراپترە و بارودۆخی کەشوهەواش هیچ هاوکاریی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناکات. هەروەها هەشت شارەوانی لە نزیک ناوچەی تۆلێدۆ فەرمانی چۆڵکردنیان پێدراوە و دانیشتووانەکەیان بۆ شوێنە ئارامەکان گوێزراونەتەوە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد، لە نێو کارە لەپێشینەکانیاندا، ئێستا پاراستنی ژیانی خەڵک لە پلەی یەکەمدا دێت. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، تەنیا لە رۆژئاوای مەدرید نزیکەی 25 هەزار هێکتار زەوی، واتە 100 هەزار دۆنم سووتاوە.

“ ئەمەی ئەمساڵ مەترسییەکەی لە رادەبەدەرە 
— مار نیکۆلاس، سەرۆکی شارەوانی برونێتێ

مار نیکۆلاس، سەرۆکی شارەوانی برونێتێ کە دەکەوێتە رۆژئاوای مەدرید، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، ئەوەی روودەدات کارەساتە، چونکە ساڵانە ئاگر دەکەوێتەوە بەڵام ئەمەی ئەمساڵ مەترسییەکەی لەڕادەبەرە.

زانایان هۆکاری ئەم وشکەساڵی و شەپۆلە گەرمایە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەورووپا دەگەڕێننەوە. ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە یەکگرتنی سێ ئاگری گەورە بگرن، چونکە ئەگەر ئەو ئاگرانە بگەنە یەکدی، کارەساتێکی گەورە لە چەند کیلۆمەترێکی کەم لە نێو جەرگەی پایتەختەوە دروست دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە