Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چیای ئێڵبرووس وێنە: Shutterstock

چیای ئێڵبرووس وێنە: Shutterstock

جیهان

پێنج شاخەوانی بۆسنی لە بەرزترین لووتکەی رووسیا رەقبوونەوە

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

26-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد26-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی رووسیا رایانگەیاند، تەرمی پێنج شاخەوانیان لەسەر چیای ئێڵبرووس دۆزیوەتەوە، کە پێدەچێت خەڵکی بۆسنە بن.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی گرووپێکی حەوت کەسی بوون کە سەرکەوتبوون بۆ لووتکەی ئەو چیایە، بەڵام بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە رێگەیان ون کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-07-2026، نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی 24ـی تەممووز، گرووپێکی حەوت کەسی کە خەڵکی دەرەوەی رووسیا بوون، خەریکی سەرکەوتن بوون بۆ سەر چیای ئێڵبرووس (بەرزترین لووتکەی رووسیا و ئەورووپا)، بەڵام ئێوارەی رۆژی دواتر، بەهۆی تێکچوونی کتوپڕی کەشوهەوا، گرووپەکە رێڕەوی سەرەکییان ون کردووە و لە رێگە لایانداوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، یەکێک لە شاخەوانەکان توانیویەتی خۆی بگەیێنێتە خوارەوە و بەرپرسان ئاگادار بکاتەوە.

ئەو شاخەوانە بە دەسەڵاتدارانی گوتووە کە دوو ئەندامی گرووپەکەیان لە بەرزیی 5100 مەتردا تەندروستییان تێکچووە و هەر لەوێ گیانیان لەدەستداوە.

تیمەکانی فریاگوزاری دوای دەستپێکردنی گەڕان، توانییان شاخەوانێکی دیکەی زیندوو رزگار بکەن، بەڵام تەرمی سێ کەسی دیکەیان دۆزییەوە کە بەهۆی سەرماوە رەقیان بردبووەوە. بەمەش کۆی گشتیی قوربانییانی رووداوەکە گەیشتە پێنج کەس.

ئیلمێدین کۆناکۆڤیچ، وەزیری دەرەوەی بۆسنە، هەواڵی گیانلەدەستدانی شاخەوانەکانی پشتڕاستکردەوە و رووداوەکەی وەک "تراژیدیایەکی گەورە" وەسف کرد.

چیای ئێڵبرووس کە بەرزییەکەی 5642 مەترە، یەکێکە لە مەترسیدارترین چیاکان بۆ شاخەوانان، بەتایبەتی کاتێک کەشوهەوا بە شێوەیەکی کتوپڕ تێکدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە