Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لەم وێنەیەدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی شینخواوە بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی رزگارکردن و گواستنەوەی ئەو مامۆستا و قوتابییانەن کە بەهۆی گەردەلوولی (مەیساک)ـەوە لە ناوچەی پەروەردەیی شیجیانگ لە شاری گویگانگی سەر بە هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی (گوانگشی ژوانگ) لە باشووری چین گیریانخواردبوو؛ 8ـی تەمووزی 2026 .وێنە: ژۆو هوا / شینخوا - لە رێگەی ئاژانسی AP

جیهان

لافاو و بارانی بەخوڕ لە چوار وڵاتی ئاسیا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 کەس

بژار زوبێر

بژار زوبێر

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و لافاو رووی لە چەندین وڵاتی ئاسیا کردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە هەریەک لە ئەفغانستان، هیندستان، چین و پاکستان دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، سەدان کەس بریندارن و سەدان هەزاریش ئاوارە بوون.

ئەفغانستان: 23 کەس گیانیان لەدەستداوە

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە، بارانی بەخوڕ لافاوێکی گەورەی لە سێ پارێزگای رۆژهەڵاتی ئەفغانستان دروستکرد. زۆرترین زیان بەر شاری پاروون لە پارێزگای نوورستان کەوتووە. بەپێی ئامارە بەراییەکان، بەهۆی لافاوەکەوە لانی کەم 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و 125 کەسیش بریندار بوون، هەروەها ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.

لافاوەکە 92 خانوو، بنکەیەکی تەندروستی، بازاڕ، پرد و ژێرخانی ئاوی ناوچەکەی بەتەواوی وێران کردن. هاوکات رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و هاوکاریی تەندروستییان پێشکێشی زیاتر لە 600 کەس کردووە کە منداڵیشیان تێدایە.

هیندستان: 68 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی ئاسام لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان، دۆخەکە کارەساتبارە. دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لەو ویلایەتە (ASDMA) رایگەیاند، تەنیا لە 24 کاژێردا دوو کەسی دیکە خنکاون و بەوەش کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 68 کەس.

لافاوەکە زیانی بە زیاتر لە 524 هەزار کەس گەیاندووە و 763 گوندی بەتەواوی ژێرئاو خستووە. حکومەت 354 کەمپی فریاگوزاری دروستکردووە کە زیاتر لە 37 هەزار ئاوارەیان تێدا نیشتەجێ کراون. تیمەکانی رزگارکردن بە پاڵپشتیی سوپای هیندستان بەردەوامن لە گواستنەوەی هاووڵاتییان بۆ شوێنی پارێزراو.

ئاماری قوربانیان و زیانەکانی لافاو لە وڵاتانی ئاسیا

وڵات گیانلەدەستدان بریندار زیانپێکەوتووان/ ئاوارەکان
هیندستان 68 دیارینەکراو +524,000 زیانپێکەوتوو (37,000+ لە کەمپ)
ئەفغانستان 23 125 92 خانوو وێران بوون / بێسەروشوێن هەن
پاکستان 22 183 زیانی ماددی و رووخانی خانوو لە پونجاب
چین 10 23 174 گەشتیار رزگارکران

چین: 10 کەس گیانیان لەدەستدا 

بەهۆی گەردەلوولی نوولـەوە، هۆشداریی کەشوهەوای تووند لە چەندین ناوچەی چین درا. تەلەڤیزیۆنی فەرمیی چین (CCTV) بڵاویکردەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای گانسوو لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە، لافاوێکی کتوپڕ لە ناوچەیەکی گەشتیاریی بەناوی شوانگشیمێن دروست بووە.

بەهۆی ئەو لافاوەوە 10 گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و 23 کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە 174 گەشتیاری دیکە لەنێو کەمپەکانی ئەو ناوچە شاخاوییەدا رزگار بکەن.

پاکستان: 22 کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی پونجابی پاکستان، بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە، لە ماوەی 24 کاژێردا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان منداڵن، هەروەها 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

عومەر عەباس، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکان لە هەرێمەکە بە چاپەمەنیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، زۆربەی رووداوەکان بەهۆی رووخانی بانی خانووەکان و شۆرتی کارەباوە بوون. تاوەکو ئێستا کۆی بەرکەوتووانی ئەم شەپۆلەی بارانبارین لە پونجاب گەیشتووەتە 22 گیانلەدەستدان و 183 بریندار.

ساڵانە لە وەرزی بارانباریندا پاکستان تووشی کارەساتی گەورە دەبێت؛ لە ساڵی 2022دا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستدا و 40 ملیار دۆلار زیانی ئابووری لێکەوتەوە، لە ساڵی 2025ـیشدا زیاتر لە 800 کەس بوونە قوربانی و زیانەکان گەیشتنە نزیکەی 50 ملیار دۆلار.

کەشو هەوا

قوربانیانی لافاو لە ئاسیا

🚨 کارەساتی سروشتی
هیندستان
68
گیانلەدەستدان
ئەفغانستان
23
گیانلەدەستدان
پاکستان
22
گیانلەدەستدان
چین
10
گیانلەدەستدان
کۆی گشتی گیانلەدەستدان: 123 کەس کۆی برینداران: +331 کەس

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە