Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

جیهان

پۆلیسی پاریس پیاوێکی دەستگیرکرد کە بە چەقۆ سێ ژنی بریندار کردبوو

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

27-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد27-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیس و وەزیرێکی فەرەنسا رایانگەیاند، پۆلیسێک کە لە دەرەوەی ئەرک بووە، پیاوێکی دەستگیرکردووە دوای ئەوەی بە دوو چەقۆی چێشتخانە هێرشی کردووەتە سەر سێ ژن لە پاریس و برینداری کردوون.

لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا و پۆلیسی پاریس رایانگەیاند، رووداوەکە کاژێر 11:30ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 27-07-2026 لە ناوچەی (پۆرت دی کلیشی) لە باکووری پاریس روویداوە و بەهۆیەوە سێ ژنی تەمەن 19، 24 و 36 ساڵ رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ناسنامەی گومانلێکراوەکە و هۆکاری هێرشەکەی تاوەکو ئێستا روون نین. 

نونێز گوتی، دوو لە ژنەکان بەسەختی بریندارن و تەندروستییان ناجێگیرە، کە یەکێکیان بەر بەشی خوارەوەی پشتی کەوتووە و ئەوی دیکەشیان بەر سکی. هاوکات جێفری بولار، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی 17 کە رووداوەکەی تێدا روویداوە، لە ئێکس بڵاویکردەوە، کە یەکێک لەو سێ ژنە دووگیانە.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، گومانلێکراوەکە لەلایەن "پۆلیسێکەوە کە لە دەرەوەی ئەرک بووە" دەستبەسەر کراوە. 

خەیرە دێلابێد (54 ساڵ)، کە لە کاتی رووداوەکەدا لە چێشتخانەیەک خەریکی قاپ شوشتن بووە گوتی: "پیاوێکمان بینی بە دوو چەقۆوە تێپەڕی و سێ کەسی بریندار کرد، دواتر گەنجێک بە جانتایەکی بچووک کێشای بە پیاوەکەدا و خستییە سەر زەوی، پاشان گارسۆنی چێشتخانەیەکی نزیکیش کورسییەکی پێدا کێشا."

نونێز باسی لەوەش کرد، گومانلێکراوەکە "قسەی تێکەڵ و پێکەڵ"ـی کردووە، بەڵام هۆشداریی دا لەوەی نابێت پێشوەختە بڕیار لەسەر پاڵنەری هێرشەکە بدرێت.

ئەم هێرشەی پاریس لە کاتێکدایە، رۆژی شەممەی رابردوو لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کەسێک بە ڤانێکی بچووک خۆی بەنێو رێپێوانێکی (هاوڕەگەزخوازەکاندا)ـدا کێشا و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا و 29 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە