Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

ترەمپ و نەتەنیاهوو کۆدەبنەوە؛ فڕۆکەکانی تورکیا و شەڕی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ


بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆببنەوە. ئەم دیدارە لە کاتێکدایە ترەمپ بە ئاشکرا بێزاریی خۆی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربڕیوە و دەڵێ "وێنە گەورەکە نابینێت"، هاوکات پرسی فرۆشتنی فڕۆکە بە تورکیا بووەتە خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانیان.


بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی رابردوو گەیشتە واشنتن و لە بلێر هاوس، شوێنی مانەوەی میوانانی سەرۆک، لە نزیک کۆشکی سپی مایەوە. هاوکات لەبەردەم شوێنی مانەوەکەی، خۆپێشاندەران دژی شەڕی غەززە و ئێران گردبوونەتەوە و ناڕەزایەتی بەرامبەر سەردانەکەی دەردەبڕن.

کۆبوونەوەیەکی نهێنی و بێزارییەکانی ترەمپ


چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکەی نێوان ترەمپ و نەتەنیاهوو بە نهێنی بکرێت. جێگەی سەرنجە، ئیسرائیل تەنیا وڵات بوو لە هێرشکردنە سەر ئێران هاوکاریی ئەمریکای کرد، بەڵام لە کاتی گفتوگۆکانی ئاشتیدا لەگەڵ تاران، واشنتن نەتەنیاهووی فەرامۆش کرد و بەشداریی پێنەکرد.

لە ناوخۆی ئیسرائیل و واشنتنیش، زۆر کەس دژی هەر رێککەوتنێکن لەگەڵ ئێران و داوای دەسپێکردنەوەی شەڕ دەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ چەندین جار رەخنەی لە نەتەنیاهوو گرتووە و پێی وایە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئاستی پێویستدا لە دۆخەکە تێناگات.

کێشەی فڕۆکەکانی تورکیا

یەکێکی دیکە لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان هەردوولا، فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگییە لەلایەن ئەمریکاوە بە تورکیا. نەتەنیاهوو بە تووندی دژی ئەم هەنگاوەیە، بەڵام ترەمپ لە چەند کاژێری رابردوودا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەو بارەیەوە گوتی: "ئێمە فڕۆکە بە هەر لایەنێک دەفرۆشین کە بمانەوێت."

تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆ

•بەردەوامبوونی شەڕی ئەمریکا-ئیسرائیل دژی ئێران 

•پێشکێشکردنی زانیاریی هەواڵگری لەسەر هەوڵەکانی ئێران بۆ نوێکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی.

•دۆخی تەنگەی هورمز، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و مەترسییەکانی سعودیە لەهەبوونی بەرنامەی ئەتۆمی 

بابەتەکانی دیکە:

•غەزە (بارودۆخی دوای شەڕ، وەستاندنی شەڕ و گەڕانەوەی بارمتەکان).

•لوبنان و سوریا (دۆخی ئەمنی، هێزەکانی حزبوڵڵا و پەیوەندییەکانی ناوچەکە).

•فراوانکردنی رێککەوتنەکانی ئەبراهام و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

•پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هاوکاریی سەربازی

ئەم سەردانە هەشتەمین سەردانی فەرمییەی نەتەنیاهوویە بۆ واشنتن لە ماوەی خولی دوومی سەرۆکایەتیی ترەمپ لە کانوونی دووەمی 2025ەوە. دوایین کۆبوونەوەیان لە 11ی شوباتی 2026 بووە.  نەتەنیاهوو رۆژی دووشەممە 27ی تەمموزی 2026، لە بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی بە فڕۆکەی تایبەتی سەرۆک وەزیران (Wing of Zion) بەڕێکەوت، بێ ئامادەبوونی رۆژنامەڤانان لەبەر هۆکاری ئەمنی.


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە