Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

واشنتن ماڵئاوایی لە لیندزی گراهام دەکات؛ ترەمپ و نەتەنیاهوو بەشدارن

هەکار عەلی

هەکار عەلی

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ


رۆژی سێشەممە، 28-07-2026، واشنتنی پایتەختی ئەمریکا رێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری پارتیی کۆماری بەڕێوەدەبات. لەم رێوڕەسمەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و چەندین سەرکردەی جیهانی بەشدارن بۆ رێزگرتن لەو سیناتۆرەی کە بە دۆستی نزیکی ئیسرائیل و ئۆکراینا دەناسرا.


بەگوێرەی بەرنامەی راگەیێندراو، رێوڕەسمەکە بەیانیی ئەمڕۆ کاژێر 10:00 بەکاتی واشنتن، واتە 5:00ی  ئێوارە بەکاتی هەولێر لە باڵەخانەی کۆنگرێس (کاپیتۆڵ) بە هێنانی تەرمی گراهام دەستپێدەکات. تەرمەکە لەلایەن تیمی تایبەتی هێزە چەکدارەکانەوە دەگوازرێتەوە و لەژێر چاودێریی پاسەوانانی کاپیتۆڵدا دادەنرێت بۆ ئەوەی رێز لە خزمەتە درێژخایەنەکانی بگیرێت.

بڕیارە رێوڕەسمی سەرەکی کاژێر 2:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی ئەمریکا کە دەکاتە 9:00ی شەو بەکاتی هەولێر لە کاتدراڵی نیشتمانیی واشنتن بەڕێوەبچێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێکی ماڵئاوایی پێشکێش دەکات. هەروەها بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەشداریی تێدا دەکەن. نەتەنیاهوو، گراهامی بە "دۆستێکی راستەقینەی ئیسرائیل" ناو بردووە.

 

رۆژی چوارشەممە، 29-07-2026، تەرمەکە دەگوازرێتەوە بۆ ویلایەتی کارۆلینای باشوور بۆ ئەوەی لەوێ بە خاک بسپێردرێت.

لیندزی گراهام لە 11-07-2026 لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە مرد.

 راپۆرتە پزیشکییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە هۆکاری مردنەکەی "دڕانی شاخوێنبەری دڵ" بووە. گراهام بۆ ماوەی 4 خول سیناتۆری کارۆلینای باشوور بووە و یەکێک بووە لە داڕێژەرانی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا. 

ئەو لەم قۆناخەدا وەک یەکێک لە کاریگەرترین دەنگەکانی نێو پارتیی کۆماری دەبینرا کە گوشارێکی زۆری بۆ پشتگیریکردنی هاوپەیمانەکانی واشنتن دروست دەکرد.


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە