Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا

نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا

جیهان

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا: رۆژئاوا باڵادەستی بەسەر جیهاندا لەدەستداوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

28-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا28-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا دەڵێ، رۆژئاوا پێگەی باڵادەستی بەسەر جیهاندا لەدەستداوە و ئیدی هێزی زاڵی جیهان بەرەو رۆژهەڵات لە گۆڕاندایە؛ هەروەها داوا دەکات پێداچوونەوە بە سیستمی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشدا بکرێ، چونکە ئەو سیستمە "ئیدی کەڵکی نەماوە".

نیکۆلاس سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا ئەم لێدوانانەی لە ساڵی 2024 لە پۆدکاستێکدا لەگەڵ رۆژنامەڤانێکی وڵاتەکەی کردووە سەبارەت بە گۆڕانکارییە دیمۆگرافی و جیۆپۆلەتیکییەکانی جیهان و دەڵێت: "ئەمڕۆ، رۆژئاوا کەمتر لە 800 ملیۆن دانیشتووی هەیە ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا پێکەوە کۆبکەیتەوە، لە بەرامبەردا ئاسیا چوار ملیار دانیشتووی هەیە". سارکۆزی پێیوایە ئەوە دیمۆگرافیایە کە مێژوو دروست دەکات، نەک پێچەوانەکەی، بۆیەش دەڵێت: "ئێمە لە رۆژئاوا بووینەتە کەمینە".

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا بەراوردی دۆخی ئێستای رۆژئاوا بە سەردەمی لویسی شازدەیەم (ساڵی 1774 بۆ 1794) دەکات و دەڵێ، لەو کاتەدا وڵاتانی رۆژئاوا سەرچاوەی رووداوەکانی جیهان بوون، بەڵام "ئەوە کۆتایی هات"؛ ئاماژە بەوە دەکات: "جاران ئێمە زاڵ بووین بەسەر جیهاندا، بەڵام ئێستا بەسەرماندا زاڵ دەبن و هێزی زاڵی جیهان لە رۆژئاواوە بەرەو رۆژهەڵات دەگۆڕدرێ. ئەگەر ئەوە نابینن، نازانم پێویستت بە چییە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سارکۆزی باس لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و دەڵێ: "ئەگەر لەوە تێنەگەین کە دەبێت بەپەلە پێکهاتەی ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بگۆڕین، نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی قەیرانەکاندا وەک ئامادەنەبوویەکی گەورە دەمێنێتەوە".

سارکۆزی نموونەی چەندین وڵاتی کاریگەر دەهێنێتەوە کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش نین، لەوانەش هیندستان کە زۆرترین دانیشتووی هەیە لە جیهاندا؛ ژاپۆن کە یەکێکە لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان، لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا و ئەمریکای باشوور.

سارکۆزی دەپرسێ: "ئێمە لە سەتەی بیست و یەکەمین، بەڵام هێشتا رێکخراوەکانی سەتەی بیستمان هەن. چۆن چاوەڕێ دەکەی بەم سیستمە گفتوگۆ لەسەر رووسیا، ئۆکراینا، غەززە، ئیسرائیل، قەرەباخ، ئەرمینیا و ئازەربایجان بکەین؟ ئەوە نابێت".

سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا ئاماژە بە گەشەی خێرای دانیشتووانی جیهان دەکات کە لە تەمەنی تەنیا یەک مرۆڤ (خۆیدا) لە 2.5 ملیارەوە بۆ 7.5 ملیار کەس زیادی کردووە و پێشبینی دەکات ئەفریقا بۆ 2.5 ملیار کەس گەشە بکات.

سارکۆزی زیاتر باسی دۆخی رۆژئاوا دەکات و دەڵێت: "تەنیا رێگەمان بۆ سەرکەوتن تەکنەلۆژیا نییە، چونکە لە شێنجین(ی چین) هێندەی دۆڵی سیلیکۆن(ی ئەمریکا) تەکنەلۆژیا هەیە. دەبێت لە مەترسییەکان تێبگەین و پێویستە بوێر بین. پێویستە یاساکانی یارییەکە بگۆڕین بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئاستی جیهان و لەنێو سیستمی دیموکراسیدا ببووژێتەوە. بەلای منەوە، هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە". 

نیکۆلاس سارکۆزی ساڵانی 2007 بۆ 2012 سەرۆککۆماری فەرەنسا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە