Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەشتییەکی سەربازیی شاهانەی سعودیە. وێنە: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا

کەشتییەکی سەربازیی شاهانەی سعودیە. وێنە: فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا

جیهان

سعودیە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەرگریی دەریایی رادەگەیێنێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

لە هەنگاوێکدا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکان و زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی بوونەتەوە، سعودیە بەفەرمی دەستپێشخەریی پێکهێنانی "هاوپەیمانییەکی بەرگریی دەریایی" راگەیاند کە چەندین وڵاتی ناوچەکە تێیدا بەشدارن و ئامانج لێی پاراستنی رێڕەوە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانە بۆسەر کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودیە (واس)، ئەم هەنگاوە رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا راگەیێندرا کە وەزارەتی بەرگریی سعودیە میوانداری کرد. لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسالار و نوێنەرانی 43 وڵات و شاندی یەکێتیی ئەورووپا ئامادە بوون لە کۆی 51 وڵات و رێکخراو کە بانگهێشت کرابوون. ئامادەبوونی ئەم ژمارە زۆرەش، نیشانەی گرنگیدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە ئاسایشی دەریایی.

تەنگەی بابولمەندەب، دەریای سوور و کەنداوی عەدەن
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پەیماننامەی هاوپەیمانییەکە، پێکهاتە و شێوازی فەرماندەیی کرا. بڕیارە کاری ئەم هاوپەیمانییە نوێیە بریتی بێت لە پاراستنی کەشتییەکان لە تەنگەی بابولمەندەب، دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، کە رێڕەوی زۆر هەستیار و گرنگن بۆ بازرگانیی جیهانی.

بەشداربووان رێککەوتن کە سعودیە ببێتە وڵاتی دامەزرێنەر و سەرکردەی هاوپەیمانییەکە و بارەگای سەرەکییش هەر لە سعودیە بێت. ئێستا پلانداڕێژەرانی سەربازیی وڵاتە خوازیارەکان کار دەکەن بۆ تەواوکردنی رەشنووسی کۆتایی پەیماننامەکە، تاوەکو بەفەرمی واژۆ بکرێ و هاوپەیمانییەکە دەستبەکار بێت.

پاراستنی ئازادیی بازرگانیی جیهانی
بەپێی دەستپێشخەرییەکەی سعودیە، ئامانجی هاوپەیمانییەکە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانەیە کە دەکرێنە سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ پاراستنی ئازادیی بازرگانیی جیهانی؛ هەروەها دەیەوێ ببێتە ناوەندێک بۆ هاوئاهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەزموون لەنێوان وڵاتانی بەشداربوو.

سعودیە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هاوپەیمانییە دەستپێشخەرییەکی بەرگریی نێودەوڵەتییە و دەرگای کراوەیە بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئامانج و پرەنسیپەکانی دەگونجێن، ئەمەش پرەنسیپی هاوبەشیپێکردنی بەرپرسیارێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رێڕەوە دەریاییەکان بەهێزتر دەکات."

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا 14 وڵات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییەکە بڵاوکردەوە، کە بریتین لە سعودیە، کوێت، بەحرێن، قەتەر، میسر، ئوردن، یەمەن، تورکیا، پاکستان، بەنگلادیش، نایجیریا، سوودان، جیبۆتی و سۆماڵ.

چەند وڵاتێکی دیکەی بەشداربووش پاڵپشتیی خۆیان راگەیاند، بەڵام چاوەڕێی تەواوکردنی رێکارە ناوخۆییەکانی وڵاتەکانیان دەکەن پێش ئەوەی بەفەرمی ببنە ئەندام.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە