Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا. وێنە:AFP

باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا. وێنە:AFP

جیهان

ئەمریکا سزای خستە سەر 6 دامەزراوە و کەسایەتی؛ تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی سوپای پاسداران

بژار زوبێر

بژار زوبێر

30-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر30-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا سزا بخاتە سەر 6 کۆمپانیا و کەسایەتی لە چین، هیندستان، رووسیا و ئێران، بە تۆمەتی ئەوەی بەنهێنی یارمەتیی سوپای پاسدارانی ئێرانیان داوە بۆ گواستنەوەی چەک و هێرشکردنە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل.

سزاکان کێ دەگرنەوە و بۆچی؟

یەکەم: کۆمپانیاکانی سەر بە هێڵی ئاسمانیی ماهان

سەرەڕای ئەوەی ماهان ئێیەر دەڵێت، هێڵێکی فڕۆکەوانیی سڤیلە، بەڵام ئەمریکا دەڵێت، ئەم هێڵە رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە گواستنەوەی چەک، درۆن و سەربازانی سوپای پاسداران.

بۆیە ئەمریکا سزای خستەسەر ئەم کۆمپانیایانەی خوارەوە کە وەک بریکار بلیت و باریان بۆ ماهان ئێیەر رێکخستووە:

کۆمپانیای (شانگەهای وینگز) و خاوەنەکەی لە چین.

کۆمپانیای (شانگەهای ئیلیت ئینتەرناشناڵ) لە چین.

کۆمپانیای سکایز تراڤڵس لە هیندستان.

کۆمپانیای ئێیەر کارگۆ پرۆ لە رووسیا.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گوتی، "ئەو کۆمپانیایانە یارمەتیدەرن لە هێشتنەوەی پرۆژەیەکی تیرۆریستی؛ ئێمە ئاشکرایان دەکەین و لە سیستمی دارایی ئەمریکا دەریاندەکەین. ئەم کارەشمان وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز."

دووەم: کۆمپانیایەکی ئێرانی کە پێگەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی ئاشکرا کردووە:

ئەمریکا سزای خستە سەر کۆمپانیایەکی ئێرانی بەناوی داد نیگار. وەزارەتی گەنجینە دەڵێت، ئەم کۆمپانیایە لە رووکاردا وەک کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیا خۆی نیشانداوە، بەڵام لەراستیدا سەر بە سوپای پاسدارانە.

وەک لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئەم کۆمپانیایە لە رێگەی ماڵپەڕەکەیەوە داوای لە خەڵک کردووە زانیارییان پێبدەن لەسەر شوێنی مانەوە و ئامێرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بۆ ئەوەی دواتر ئێران هێرشیان بکاتە سەر.

بەهۆی ئەم سزایانەوە، هەر سەروەت و سامانێک کە ئەو کۆمپانیایانە لەنێو ئەمریکادا هەیانبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت؛ هەروەها هیچ کۆمپانیا و کەسێکی ئەمریکی مافی نییە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان لەگەڵ بکات.

ئەمریکا هۆشداریش دەداتە بانکە بیانییەکان لە سەرانسەری جیهان؛ هەر بانکێک مامەڵەی گەورە لەگەڵ ئەم کۆمپانیا سزادراوانەدا بکات، ئەوا ئەمریکا سزای ئەو بانکەش دەدات و رێگە نادات مامەڵە بە دۆلار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە