Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێستگەیەکی ئاو لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا. وێنە: AP/Ellen Schmidt

وێستگەیەکی ئاو لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا. وێنە: AP/Ellen Schmidt

جیهان

ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هێرشێکی سایبەری ئێران بۆ سەر سیستمی ئاو دەکات

هەکار عەلی

هەکار عەلی

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە هێرشێکی سایبەری فراوان دەکەن بۆ سەر زیاتر لە 30 سیستمی ئاو لە ویلایەتی مینیسۆتا. گومان دەکرێت هاککەرە ئێرانییەکان لە پشت هێرشەکە بن، کە وایکردووە چەندین وێستگە ناچار بن کارەکانیان بە دەست بکەن.

بەگوێرەی راپۆرتێکی واشنتن پۆست، هێرشەکە تەکنەلۆژیای چاودێریی وێستگەکانی ئاوی لە زیاتر لە 30 ناوچەی مینیسۆتا پەکخستووە. پۆلیسی (FBI) و ئاژانسی پاراستنی ژینگە (EPA) هۆشدارییان داوە، هێرشەکە تەنیا مینیسۆتای نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە لانیکەم حەوت ویلایەتی دیکە رووداوی هاوشێوە تۆمارکراون.

نیک ئەندەرسۆن، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئاسایشی سایبەری و ژێرخان (CISA) رایگەیاند، زیادبوونێکی بەرچاو لە هێرشی هاککەرەکان بۆ سەر ئامێرەکانی کۆنتڕۆڵکردنی وێستگەکانی ئاو دەبینرێت. داوای لە بەرپرسانی وێستگەکان کرد بە زووترین کات سیستمەکانیان لە ئینتەرنێت داببڕن تاوەکو لە مەترسیی هاککردن پارێزراو بن.

بەرپرسانی مینیسۆتا دەڵێن، تاوەکو ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر پاکیی ئاوی خواردنەوە دروست نەبووە و دابەشکردنی ئاو نەوەستاوە. لە شارۆچکەکانی وەک (پلیمۆس و براهام)، کارمەندان توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە 90 خولەکدا سیستمەکە جێگیر بکەنەوە و رێگری لە بڕانی ئاو بکەن.

چۆن دەکرێت ئەم جۆرە هێرشە بکرێت؟

زۆر لە وێستگەکانی ئاو ئامێری کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکیان هەیە و بە تۆڕەکانی ئینتەرنێت بەستراونەتەوە. ئەگەر ئەم ئامێرانە وشەی نهێنییان هەبێت، هێرشبەر دەتوانێت بچێتە نێو سیستمەکە. دوای چوونە ژوورەوە دەتوانێت کێشە بۆ کاری ئاسایی سیستمەکان دروست بکات و کارکردنی ئۆتۆماتیکی بوەستێنێت. لە زۆربەی شوێنەکاندا سیستەمەکان گۆڕدران بۆ کارکردنی دەستی و لە هەندێک شوێن زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی کوڵاندنی ئاو دەرچووە، بەڵام هیچ نیشانەیەک نییە، کە ئاوەکە پیس بووبێت یان بۆ خواردنەوە نەگونجاو بووبێت.

ساڵی 2023، بەرپرسانی فیدراڵی پشتڕاستیان کردبووەوە گرووپە لایەنگرەکانی سوپای پاسدارانی ئێران،  دامەزراوەکانی ئاوی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و چوونەتە نێو چەندین وێستگەی ئاو لە ئەمریکا، ئەویش لە رێگەی بەکارهێنانی ئەو وشە نهێنییانەی کە کۆمپانیاکان نەیانگۆڕیبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە