Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بۆنەیەکی تایبەت بە پرۆگرامی فریدۆم هاولەرز لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی گوتارێک پێشکێش دەکات، لە 30ـی تەممووزی 2026. وێنە: BRENDAN SMIALOWSKI / AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بۆنەیەکی تایبەت بە پرۆگرامی فریدۆم هاولەرز لە کۆشکی سپی لە واشنتن دی سی گوتارێک پێشکێش دەکات، لە 30ـی تەممووزی 2026. وێنە: BRENDAN SMIALOWSKI / AFP

جیهان

ترەمپ: لە کۆتاییدا ئێران جگە لە پاشەکشە هیچی بەدەستەوە نامێنێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر31-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا "بە سەختی" لە ئێران دەدات و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕەکەیان لەگەڵ تاران "بە باشی بەڕێوەدەچێت." ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە.

ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز گوتیشی: "شتێک لەبارەی ئێرانەوە روودەدات،" بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوویان ئاشکرا بکات.

ئەم لێدوانانە هاوکات بوون لەگەڵ بەڕێکەوتنی ئەندامانی کابینەکەی بۆ هاوینەهەواری کەمپ دەیڤید بەمەبەستی کۆبوونەوەیەکی ستراتیژیی ئاستبەرز بۆ تاوتوێکردنی بژاردەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران و پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی دیکە. ئەمەش تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ راگەیاند، بە نێوەندگیریی میسر، قەتەر و تورکیا، گەیشتوونەتە "رێککەوتنێکی مێژوویی" کە بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رەزامەندیی داوە چەکەکەی دابنێت. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە رێککەوتنەکە رێگە خۆشدەکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فەلەستینی لە کەرتی غەززە و هەنگاوێکی گرنگیشە بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

گەمارۆی وشکانی بۆ سەر ئێران

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە باڵاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێی سەپاندنی گەمارۆی وشکانی بۆ سەر ئێران دەکەن؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە واشنتن سەرجەم بژارەکانی بەردەمی لە چوارچێوەی ستراتیژیی ئێستای بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز تاقیکردووەتەوە. ئەمە بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافـی بەریتانی.

ئامانج لەم بژاردە پێشنیازکراوە، زیادکردنی گوشاری ئابوورییە بۆ سەر تاران، ئەویش لە رێگەی هاندانی وڵاتانی دراوسێی ئێرانەوە بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان یان سەپاندنی کۆتوبەند لەسەر جووڵەی گواستنەوە و بازرگانی.

هاوکات ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەکات لە رێگەی هەڵمەتێکی ئاسمانیی چڕەوە کە پێدەچێت لەنێوان 10 رۆژ بۆ دوو هەفتە بخایەنێت؛ ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ بەردەوامیی دانوستاندنەکانی نێوان واشنتن و تاران.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەدمیڕاڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، پلانێکی داڕشتووە بۆ هێرشی ئاسمانیی بەرفراوان کە تێیدا ناوەندەکانی فەرماندەیی و دامەزراوەکانی مووشەک و درۆنی سەر بە سوپای پاسداران دەکاتە ئامانج؛ ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە ئەو بڕوایەی کە هێرشە سنووردارەکان نەیانتوانیوە هێرشەکانی ئێران رابگرن یان رێگری لە تاران بکەن بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز.

تاوەکو ئێستا ترەمپ هەڵوێستی کۆتایی خۆی یەکلا نەکردووەتەوە و تاوتوێی دوو بژاردە دەکات: ئەنجامدانی هەڵمەتێکی ئاسمانی کە بۆ ماوەی 10 بۆ 14 رۆژ بەردەوام بێت، یانیش تەنیا وەڵامدانەوەیەکی سەربازیی سنووردار کە رێگە بدات رێڕەوە دیپلۆماسییەکە بەردەوام بێت.

لە هەمان کاتدا پاکستان کە رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان واشنتن و تاران دەگێڕێت، رایگەیاند کە دانوستاندنەکان لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بەردەوامن، بەتایبەتی سەبارەت بە تەنگەی هورمز، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ ئەو لێکتێگەیشتنەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ واژۆ کرا.

بەڵام ئەو رێڕەوە لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە تووشی کێشە بووە، ئەمەش لە سایەی بەردەوامیی ناکۆکییەکان سەبارەت بە کردنەوەی تەنگە ستراتیژییەکەی هورمز.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە