Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

ئیلۆن مەسک: ئەورووپا خۆی دەکوژێ؛ کۆچبەران "داگیرکەرن"

بژار زوبێر

بژار زوبێر

31-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر31-07-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پۆستەکانی ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی، سەبارەت بەو لێشاوە گەورەیەی کۆچبەران کە روویان لە شاری سیوتا کردووە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە. سیوتا شارێکی ئیسپانییە، بەڵام دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەفریقا و لەم رۆژانەدا زیاتر لە 60 هەزار کۆچبەر سنوورەکانی مەغریبیان بڕی و چوونە نێو شارەکەوە.


مەسک: کۆچبەرانن داگیرکەرن 

ئیلۆن مەسک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتی کۆچبەران لە ئەورووپا، سەرەتا پارچە ڤیدیۆیەکی لە فیلمی زۆمبییەکان (World War Z)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ هەزاران زۆمبی بەسەریەکدا دەکەون بۆ ئەوەی بەسەر دیوارێکی بەرزدا سەربکەون. مەسک لەسەر ڤیدیۆکە نووسی: "واو، دۆخی ئیسپانیا زۆر شێتانە دیارە!"

بەڵام کەمێک دواتر، مەسک مەبەستەکەی روون کردەوە و ڤیدیۆیەکی راستەقینەی رووداوەکەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ کۆمەڵێکی زۆر لە کۆچبەران خەریکن بەسەر پەرژینەکانی سنووری سیوتادا سەردەکەون بۆ ئەوەی بچنە نێو خاکی ئیسپانیا. مەسک لەسەر ئەم ڤیدیۆ راستەقینەیە نووسی: "تەنیا گاڵتەم کرد؛ ئەمە ڤیدیۆ راستەقینەکەیە."

هەروەها کاتێک کەسێک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسی، ئەمانە "بە واتای وشە، سوپایەکی دووژمنن و خەریکی داگیرکارین،" مەسک وەڵامی دایەوە و نووسی: "راستە. ئەوان بە واتای وشە داگیرکەرن."

لە ڤیدیۆیەکی دیکەشدا کە نیشانی دەدات ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە راکردن بە دەروازەیەکدا تێدەپەڕن بۆ نێو سیوتا، کەسێک نووسیبووی: "هەرکەسێک داوای مافی پەنابەری بکات، تا کەیسەکەی یەکلایی نەبێتەوە دیپۆرت ناکرێتەوە! ئیسپانیا ناتوانێت رزگاری ببێت لەم پیاوانە." مەسک لە وەڵامی ئەمەدا نووسی: "ئەورووپا خەریکە خۆی دەکوژێت."

بەستنەوەی کێشەکە بە ئەمریکاوە

ستیڤن میڵەر، جێگری بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی بۆ کاروباری سیاسەت و ئاسایشی نیشتمانی لە ئیدارەی ترەمپ، ئەم هەلەی قۆستەوە و نووسی: "دیموکراتەکان بۆ 4 ساڵ لە سەردەمی بایدندا هەموو رۆژێک ئەم کارەیان بە ئەمریکا دەکرد. دیموکراتەکان دەیانبینی کە ماڵەکانتان لەلایەن داگیرکەرانەوە سنووریان دەبەزێنرێ و دزییان لێ دەکرێ، کەچی ئەوان دڵخۆش دەبوون."

مەسک وەڵامی دایەوە و نووسی: "راستە." لە وەڵامی ڤیدیۆیەکی دیکەیشدا کە هاوشێوەی ڤیدیۆکەی ئیسپانیا بوو، مەسک نووسی: "ئەمە دۆخی ئەمریکا بوو لە سەردەمی بایدندا."

بۆچی سیوتا بووەتە مۆڵگەی قەیرانی کۆچبەران؟

سیوتا شارێکی ئیسپانییە لەسەر کەناراوەکانی دەریای نێوەڕاست، بەڵام بە رووکەش دەکەوێتە باکووری ئەفریقا. بۆیە ئەم شارە تاکە سنووری وشکانییە کە کیشوەری ئەفریقا بە یەکێتیی ئەورووپاوە دەبەستێتەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە خەونی کۆچبەران بۆ پەڕینەوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەم دوو رۆژەدا زیاتر لە 60 هەزار کۆچبەر لە مەغریبەوە چوونەتە نێو سیوتا و لانیکەم 41 کەسیش لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە گیانیان لەدەستداوە. لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێ کە نەک تەنیا گەنجان، بەڵکو ژنان و منداڵانیش لەنێو کۆچبەرەکاندان کە بەسەر بەربەستەکاندا دەپەڕنەوە بۆ نێو خاکی ئیسپانیا.

لە کۆی 50 ملیۆن دانیشتووی ئیسپانیا، نزیکەی 10 ملیۆنیان لە دەرەوەی وڵات لەدایکبوون و زۆربەیان خەڵکی مەغریب، کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلان. ئەم کۆچبەرانە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرتی گەشتیاری، کشتوکاڵ و خزمەتگوزارییەکانی ئیسپانیادا.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە