Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە ژمارەیەک چەکداری حووسیەکانن و لەلایەن رۆیتەرزەوە گیراوە

وێنەکە ژمارەیەک چەکداری حووسیەکانن و لەلایەن رۆیتەرزەوە گیراوە

جیهان

حووسییەکان وەرگرتنی پارە لە کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی بابولمەندەب رەتدەکەنەوە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی هاوئاهەنگیی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی حووسییەکان رۆژی شەممە رەتیکردەوە کە هیچ پلانێکیان هەبێت بۆ سەپاندنی باج یان وەرگرتنی پارە لەو کەشتییە بازرگانییانەی کە بە تەنگەی بابولمەندەبدا تێدەپەڕن. ناوەندەکە رایگەیاندووە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە و تێپەڕبوون بەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا بەبێ بەرامبەر و ئازادە.


ئەم راگەیێندراوە دوای راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز دێت کە رۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، حووسییەکان تاوتوێی وەرگرتنی پارە لەو کەشتییانە دەکەن کە بە باشووری دەریای سووردا تێدەپەڕن.

بەپێی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، پێشنیازی وەرگرتنی پارە لە مانگی تەممووزدا و لە کاتی سەردانی بەرپرسانی حووسییەکان بۆ تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ کراوە، هەرچەندە هیچ کاتێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دیاری نەکرابوو.

ناوەندی هاوئاهەنگیی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی حووسییەکان گوتوویەتی: "خزمەتگوزاریی تێپەڕبوونی سەلامەت، خزمەتگوزارییەکی ئارەزوومەندانە و بێ بەرامبەرە."

ناوەندەکە لە راگەیێندراوەکەدا بە تەواوی ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە "هەر کەسێک یان لایەنێک داوای پارە بکات لە بەرامبەر تێپەڕبوون بە تەنگەی بابولمەندەبدا، نوێنەرایەتی کۆماری یەمەن یان ئەم ناوەندە ناکات."

هەروەها ناوەندەکە داوای لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی کردووە کە هیچ بڕە پارەیەک نەدەن و زانیاری بە هیچ کەس و لایەنێکی رێپێنەدراو نەدەن.
نیگەرانییەکان لە سەرتاسەری کەنداو لە زیادبووندایە لەوەی حووسییەکان دەیانەوێت سیناریۆکەی ئێران لە تەنگەی هورمز دووبارە بکەنەوە لەڕێگەی قۆستنەوەی دەسەڵات بەسەر تەنگەی بابولمەندەبدا، کە ئەم هەنگاوە ئەگەر هەیە بازاڕەکانی جیهانی وزە تووشی ئاڵۆزییەکی زیاتر بکات.

لە کۆتایی مانگی رابردوو، حووسییەکان گەمارۆیەکی دەریاییان بەسەر سعودیەدا راگەیاند و لەو کاتەوە بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکان و ژێرخانی نەوتی سعودیەیان خستووەتە ئەستۆ.

ئەم گەمارۆیە توانای سعودیەی خستووەتە ژێر مەترسییەوە بۆ هەناردەکردنی ملیۆنان بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی کە گەمارۆ هاوتەریبەکەی ئێران لەسەر تەنگەی هورمز، تاکە رێڕەوی دەریایی شانشینەکەی پەکخست.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە