Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە بە مۆبایلەکەی وێنەی ئاگرەکەی واشنتن دەگرێت

کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە بە مۆبایلەکەی وێنەی ئاگرەکەی واشنتن دەگرێت

جیهان

ئاگرێکی گەورە لە واشنتن کەوتووەتەوە و باری نائاسایی راگەیێندرا

عەلی زەڵمی

عەلی زەڵمی

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەلی زەڵمی
عەلی زەڵمی02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

فەرمان بە هەزاران خێزان کرا ماڵەکانیان لە ناوچەی (سپۆکەین) لە ویلایەتی واشنتن لە ئەمریکا جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی تەشەنەسەندنی خێرای ئاگری دارستانەکان کە ئاسمانی ناوچەکەیان بە دووکەڵێکی چڕ داپۆشیوە و بوونەتەهۆی دروستبوونی قەرەباڵخی لە رێگەکان.

تەشەنەسەندنی ئاگری (ئۆڵد ترەیڵز) و راگەیاندنی باری نائاسایی 

ئاگری (ئۆڵد ترەیڵز) تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار هێکتار رووبەری لە دارستان و پووش و پاوان سوتاندووە. جۆرج گایسلەر، بەرپرسی کاروباری دارستانەکانی ویلایەتی واشنتن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نزیکەی چوار هەزار باڵەخانە لە ناوچەکەدا لە مەترسیدان.

هەرچەندە هێشتا قەبارەی تەواوی زیانەکان روون نییە، بەڵام بەرپرسان دەڵێن، ئاگرەکە کاریگەری لەسەر ژێرخان و باڵەخانەکان دروستکردووە. جێنت وێڵش، بەرپرس لە پاسەوانی نیشتمانیی واشنتن رایگەیاند: "کاتێک خۆر ئاوا دەبێت و بەیانی داهاتوو خۆر هەڵدێت، پێموایە تووشی شۆک دەبین، ئەوەش بەهۆی بینینی دیمەنەکانەوە."

بۆب فێرگسۆن، حاکمی واشنتن رایگەیاند، لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵی بۆ دابینکردنی هاوکاریی سەربازیی زیاتر و رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە.

ئاستی سێیەمی هۆشداری و چۆڵکردنی ناوچەکە

بەرزترین ئاستی فەرمانی چۆڵکردن کە ئاستی سێیەمە، بۆ چەندین ناوچە لە دەوروبەری (سپۆکەین) بەهۆی ئاگرەکەوە دەرچووە. بەرپرسانی بەشی فریاکەوتن داوایان لە دانیشتووان کردووە "بەهۆی دۆخی مەترسیدار لەسەر ژیانیان، یەکسەر شوێنەکە جێبهێڵن." ناوەندێکی حەوانەوەش بۆ ئەو هاووڵاتیانە کراوەتەوە کە لە ماڵەکانیان دەردەچن.

نووسینگەی حاکمی ویلایەتەکە بڵاویکردەوە، لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا زیاتر لە 200 هەزار هێکتار دارستان و پووش و پاوان بەهۆی 12 ئاگری گەورەوە دەسووتێن. ئاگری (ئۆڵد ترەیڵز) یەکێکە لەو ئاگرانەی کەوتووەتەوە.

بۆب فێرگسۆن، حاکمی واشنتن باری نائاسایی لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا راگەیاندووە و داوای لە هاووڵاتییان کرد یارمەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بدەن. 

مەترسییەکان لەسەر دامەزراوەکانی وزە و پێویستیی پاڵپشتیی سەربازی

بەرپرسانی ویلایەتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، دۆخەکە بە جۆرێکە دەکرێ ئاگرەکان "بە خێرایی لە کۆنترۆڵ دەربچن، رەنگە کاری فڕۆکەکانی فریاکەوتن بەهۆی با و دووکەڵەوە سنووردار بێ و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی ماندوومان لە دۆخێکی مەترسیداردا بن".

ئاگری (ئۆڵد ترەیڵز) رۆژی شەممە لە دەوروبەری نیوەڕۆ دەستیپێکرد و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی ویلایەتەکە کاژێر 1:30ی پاشنیوەڕۆ خرانە دۆخی ئامادەییەوە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێ.

ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، دووکەڵێکی چڕ لە ئاسمانی ناوچەی (سپۆکەین) پیشان دەدەن. برێنت داڵمان، دانیشتووی ناوچەکە دەڵێ: "ئەمە وەک تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمییە لە ناوچەکەی ئێمەدا. ئەم ئاگرە لە ناوچەیەکدایە کە خەڵکێکی زۆری لێ دەژی، بۆیە بەڕاستی دڵتەزێنە."

هاوشانی ماڵەکان، ئاگری (ئۆڵد ترەیڵز) مەترسی لەسەر پارکی نیشتمانیی (ریڤەرساید) دروستکردووە و بووەتە هۆی چۆڵکردنی نەخۆشخانەی ڤێرتێنەری (سپۆکەین)، دامەزراوەی ئاو و کارگەی وزەی دروستکراو لە پاشماوەکان.

بەرگریی شارستانیی ناوچەکە دەڵێ: "هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن لە ژێر گوشارێکی زۆر و تاقەتپڕوکێندان، چونکە چەندین ئاگری بەهێز لە ناوچەکەدا چالاکن."

رۆژی هەینی، فێرگسۆن 110 کارمەندی پاسەوانی نیشتمانیی واشنتنی بۆ هاوکاری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان چالاک کرد.

کۆمپانیای وزەی (ئەڤیستا) کارەبای سەتان ماڵی لە هەندێک ناوچە بەهۆی "دۆخی ئاگرکەوتنەوە"ەوە بڕی. کۆمپانیایەکی دیکەی وزە بە ناوی (ئینلاند پاوەر) پچڕانی کارەبای بەهۆی دۆخەکەوە راگەیاند.

نووسینگەی حاکمی ویلایەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئاگری دارستانەکان لە کاتێکدایە، واشنتن لە ناوەندی چوارەم وشکەساڵیی بەردەوامی سەرانسەری ویلایەتەکەدایە. ئەم ساڵ زیاتر لە 1000 ئاگر نزیکەی 425 هەزار هێکتار رووبەریان لە دارستان و پووش و پاوان سوتاندووە، کە زۆرترین بڕی سووتانە لە ساڵی 2021ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە