Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند گەنجێک بەرەو سنووری سێوتا-مەغریب بەڕێوەن. وێنە: AFP

چەند گەنجێک بەرەو سنووری سێوتا-مەغریب بەڕێوەن. وێنە: AFP

جیهان

ئیسپانیا: لە لێشاوی کۆچبەران بۆ سێوتا لانیکەم 72 کەس گیانیان لەدەستداوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

02-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد02-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

 

بەرپرسانی ئیسپانیا رایانگەیاند، لە کاتی لێشاوی گەورەی ئەم دواییەی کۆچبەران بۆ نێو ناوچەی سێوتای ئیسپانیا لە مەغریبەوە، لانیکەم 72 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەرچەندە بەرپرسانی مەغریب ئامارێکی کەمتر دەخەنەڕوو.

زۆربەی ئەو 60 هەزار کەسەی کە بەلێشاو (زۆربەیان بە مەلەکردن) چوونە نێو ئەو ناوچەیەی ئیسپانیا لە باکووری ئەفریقا، گەڕاونەتەوە بۆ مەغریب، کە ئەمەش گەورەترین رووداوی بەزاندنی بەکۆمەڵی سنووری ئەو ناوچەیە بوو.

رۆژی یەکشەممە 02-08-2026 میگێل ئەنخێل پێرێز تریانۆ، نوێنەری حکومەتی ئیسپانیا لە سێوتا، سەبارەت بە ژمارەی قوربانییان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "دوایین ئامار کە لەبەردەستماندایە 72 کەسە." پێشتر ئامارەکە 67 کەس بوو.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ئاماری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنیا 11 کەس لە هەوڵی گەیشتن بە سێوتا گیانیان لەدەستداوە (10 کەسیان خنکاون و یەکێکیشیان لە ناوچەیەکی شاخاوییەوە کەوتووەتە خوارەوە).

رەوشی ئێستای سێوتا و چاودێریی دەریایی
دوای شەپۆلە لەناوکاو و گەورەکەی نێوان چوارشەممە تاوەکو هەینی، رەوشی سێوتا بە رێژەیەکی زۆر ئاسایی بووەتەوە و هێزەکانی پۆلیس و سوپای ئیسپانیا بە شەقامەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

تەنیا ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران لە شارەکەدا دەسووڕێنەوە، دوای ئەوەی زۆربەی ئەوانەی سنووریان بەزاندبوو لە ماوەی 48 کاژێردا بە ئارەزووی خۆیان بۆ مەغریب گەڕانەوە.

لە ناوچەیەکی پیشەسازیی چۆڵکراودا کۆمەڵێک مێرمنداڵی کۆچبەر دەسووڕانەوە و بەشێکی دیکەشیان لەسەر شۆستەکان خەوتبوون. عەزیز دەبش (41 ساڵ)، کە یەکێک بوو لە پێگەیشتووەکانی ئەوێ، گوتی: "هەموو منداڵەکانی ئێرە دەیانەوێت بچنە (خاکی سەرەکیی) ئیسپانیا."

سەربازانی ئیسپانی بە هاوکاریی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کۆمەڵێک کۆچبەریان دەستبەسەر کرد. هەروەها هێزەکانی پاسەوانی مەدەنی خەریکی داگرتنی کۆچبەران بوون لە پاسەکان بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ خاڵی سنووریی مەغریب.

بەلەمە بچووکەکانی فریاگوزاری بەدوای کۆچبەراندا لە ئاوەکانی دەوروبەری سنوورەکە دەگەڕێن و بەربەستێکی سەرئاوکەوتووی نوێ بە درێژایی 500 مەتر بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش لە دەریای نێوەڕاست دانراوە.

ئەم لێشاوە گەورەیەی کۆچبەران قەیرانێکی نێودەوڵەتیی بۆ ئیسپانیا دروستکرد و رووبەڕووی رەخنەی وڵاتانی ئەورووپای کردەوە.

ئیسپانیا باندە تاوانکارییەکان تۆمەتبار دەکات بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی کە بڕیارێکی ئەم دواییەی دادگەی باڵای ئیسپانیا رێگە بە تێپەڕبوونی ئاسانتری کۆچبەران دەدات. ئەو کۆچبەرانەی سنووریان بەزاندبوو گوتیان کە بیستوویانە سنوورەکان کراوەن.

شرۆڤەکاران پێیان وایە رەنگە مەغریب رێگەی بە کۆچبەران دابێت سنوورەکە ببەزێنن بۆ ئەوەی گوشاری دیپلۆماسی بخاتە سەر مەدرید، بەتایبەتی کە لەم دواییانەدا ئیسپانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ جەزائیر باشتر کردووە. لە ساڵی 2021ـیشدا، بۆ مەبەستی گوشارخستنەسەر ئیسپانیا، مەغریب رێکارەکانی سنووری سووک کرد و نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر چوونە سێوتا.

یەکێتیی ئەورووپا رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی 22 وڵاتی ئەندام لە نامەیەکی کراوەدا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان کرد بۆ وەڵامدانەوەیەکی هاوئاهەنگ و رێگریکردن لە بەزاندنی زیاتری سنوورەکان.

ئیتاڵیا رۆژی شەممە بۆ ماوەی یەک مانگ کارکردنی بە (رێککەوتنی شنگن)ـی لەگەڵ ئیسپانیا هەڵپەسارد.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە نامەیەکدا بۆ سەرکردەکانی ئەووروپا، سەرکۆنەی کاردانەوەی "خۆپەرستانە"ـی هەندێک لە وڵاتانی یەکێتییەکەی کرد.

پاپا لیۆی چواردەیەم لە نزاکانی رۆژی یەکشەممەدا باسی لە رەوشی سێوتا کرد و رایگەیاند، "بە نیگەرانییەوە" چاودێریی دۆخەکە دەکات و هیوای خواست چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە تێیدا "ئاشتی، سەقامگیری و دادپەروەری" بەرقەرار بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە