Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ رووداو: باشبوونی دۆخ و گوزەرانی ئێزدییەکان بەندە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

03-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا03-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە 12ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا پاڵپشتی هەوڵەکان بۆ لێپرسینەوە و دادگاییکردنی بکەرانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان دەکەن؛ دەشڵێت، باشترین رێگەچارە بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالە. 

رۆژی دووشەممە، 3ی ئابی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوێد بە رووداوی راگەیاند، "سوێد و یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی لە هەوڵەکان دەکەن بۆ لێپرسینەوە و دادگاییکردنی بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونانە (جینۆسایدی ئێزیدییەکان)"؛ دەشڵێت، "هەموو قوربانییان و رزگاربووانی هەڵمەتی تیرۆری داعـش شایستەی دادپەروەرین، بە تایبەتیش کۆمەڵگەی ئێزدی". 

لە 3ی ئابی 2014، چەکدارانی داعش قەزای شنگال و دەوروبەریان دا، هەزاران کوردی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کرد و بە هەزارانیشیان رفاندن. 

وەزارەتی دەرەوەی سوێد دەڵێت، "یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی لە یەکپارچەیی، سەروەری و یەکێتیی خاکی عێراق دەکات، بە رێزگرتنی تەواوەوە لە فرەیی نەتەوەیی و ئایینییەکەی کە کۆمەڵگەی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاویەتی".

رۆژی شەممە، 1ی ئابی 2026، حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش کە نووسینگەکە سەر بە نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، لە سەرەتای جێنۆسایدەکەوە لە ساڵی 2014، نووسینگەکەیان توانیویەتی ناوی شەش هەزار و 417 رفێندراو تۆمار بکات کە لەنێویاندا ژن، منداڵ و پیاو هەبوون. ئاشکراشی کرد "لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، توانراوە سێ هەزار و 595 کەس لە دەستی داعش رزگار بکرێن و بگەڕێندرێنەوە ناو خێزانەکانیان."

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوان هۆشداری دا لەوەی کە دوای 12 ساڵ، هێشتا زیاتر لە دوو هەزار و 500 ئێزدی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە. رەخنەی لە حکومەتی فیدراڵیی عێراقیش گرت کە "وەک پێویست خۆی بە خاوەنی ئەم دۆسیەیە نەزانیوە" و گوتی، تاوەکو ئێستا عێراق نەبووەتە ئەندامی رێککەوتننامەی رۆما بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار لەسەر ئەم کەیسە بکات، هەروەها چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە باشووری شنگال هەن کە تائێستا نەکراونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوێد جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال بە باشترین رێکار بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە دادەنێت و دەڵێت، "یەکێتیی ئەورووپا داوای لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە دەستبکەن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی شەنگال، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی باشترکردنی بارودۆخی گوزەران لە شەنگال و رێگە بە ئاواره‌ ناوخۆییەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی دەدات بگەڕێنەوە".

رێککەوتنی شنگال چییە؟ 

رێککەوتنی شنگال لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزایەکە، گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەرکردنی گرووپی چەکدار، کە لە تشرینی یەکەمی 2020 واژۆ کراوە. 

بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، تاوەکو ئێستاش زۆربەی بڕگەکانی ئەم رێککەوتنە وەک پێویست جێبەجێ نەکراون.

خاڵە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە:

کارگێڕی: دیاریکردنی قایمقامێکی نوێ و سەربەخۆ بۆ قەزای شنگال.

ئاسایش: دەرکردنی هەموو گرووپە چەکدارەکان لە قەزایەکە و سپاردنی دۆسیەی ئەمنی بە پۆلیسی خۆجێی و دەزگا هەواڵگرییەکان.

ئاوەدانکردنەوە: پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە