Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەقامێکی کریمیا

شەقامێکی کریمیا

جیهان

لە کریمیا سەربازێک چوار کەسی کوشت؛ سێیان سڤیلن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری نیمچەدوورگەی کریمیای لکێندراو بە رووسیاوە رایگەیاند، لە شاری سێڤاستۆپۆل لەسەر دەریای رەش، سەربازێکی نەناسراو چوار کەسی کوشتووە، سێ لە کوژراوەکان هاووڵاتیی سڤیلن.

رۆژی سێشەممە 04-08-2026 میخائیل رازڤۆژایێڤ، پارێزگاری کریمیا لە تەلەگرام بڵاویکردەوە: "کارەساتێک لە سێڤاستۆپۆل روویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەربازێک تەقەی لە هاوڕێ سەربازەکانی کردووە و کەسێکی کوشتووە، دواتر هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتییانی سڤیل و سێ کەسی لێ کوشتوون."

رازڤۆژایێڤ روونیکردەوە، هێرشکارەکە دەستگیرکراوە، ناسنامە و نەتەوەکەی دیاری نەکراوە، تاوەکو ئێستاش هۆکاری هێرشەکە بەتەواوی روون نییە.

پارێزگارەکەی کریمیا ئاماژەی بەوەش کرد، قوربانییە سڤیلەکان دوو پیاوی تەمەن 71 و 59 ساڵ و ژنێکی تەمەن 64 ساڵن.

کریمیا، ئەو نیمچەدوورگەیەی رووسیا ساڵی 2014 لە ئۆکراینای جیاکردەوە و لکاندی بە خۆیەوە، چەند هەفتەیەک دەبێت ئامانجی هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئۆکراینایە بەمەبەستی تێکدانی لۆجستیی هێزەکانی رووسیا لە باشووری ئۆکراینا.

رووسیا لە شوباتی 2022 هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد، بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتە دراوسێیەی، لەنێویاندا لە رێگەی نیمچەدوورگەی کریمیاوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە