Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاشماوەی ئاگرەکە لە شاری سپۆکەین

پاشماوەی ئاگرەکە لە شاری سپۆکەین

جیهان

بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرێکی گەورە گومانلێکراوێک لە واشنتن دەستگیرکرا

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پیاوێکیان بە گومانی تێوەگلان لە گەورەترین ئاگری شاری سپۆکەین لە ویلایەتی واشنتن لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە دەستگیرکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس ئاوارە بوون.

رۆژی دووشەممە 03-08-2026 بەرپرسانی ویلایەتی واشنتن رایانگەیاند، ئاگرێکی گەورە بەهۆی وشکەساڵی و گەرمایەکی زۆرەوە شاری سپۆکەینی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە هەزاران دۆنم زەوی و سەدان باڵەخانە سووتاون، خێزانەکانیش چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ ماڵەکانیان.

جۆن ناوڵز، بەرپرسی پۆلیسی شاری سپۆکەین روونیکردەوە، گومانلێکراوێکی تەمەن 37 ساڵ بە ناوی (ئارۆن فاریناچی) بە تۆمەتی ئاگرتێبەردانی ئەنقەست دەستگیرکراوە. پۆلیسەکە گوتیشی، شایەتحاڵێک گومانلێکراوەکەی بینیوە لە نزیک ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێ کەوتووەتەوە.

ناوڵز ئاماژەی بەوە کرد، فاریناچی سەرەتا رۆژی شەممە لە نزیک شوێنی ئاگرەکە دەستگیرکراوە و دواتر ئازاد کراوە، بەڵام دوای ئەوەی پۆلیس بەڵگەی تێوەگلانی دەستکەوتووە، دووبارە دەستگیریان کردووەتەوە. هەروەها رایگەیاند، گومانلێکراوەکە پێشتر تاوانی کوشتنی بەبێ مەبەستی هەبووە.

پۆلیسی شارەکە ئەوەشی خستەڕوو: "پێمان وایە بە شقارتە یان چەرخ ئاگرەکەی کردووەتەوە، چونکە کاتێک دەستگیرکرا شقارتەی دژەئاو و چەرخێکی پێ بووە." هاوکات رەتیکردەوە گومانلێکراوەکە پەیوەندی بە دوو ئاگرە گەورەکەی دیکەی ناوچەکەوە هەبێت.

بەرپرسان دەڵێن، بەپێی دیمەنە ئاسمانییەکان لە کۆتایی هەفتەی رابردووەوە لە نێوان 700 بۆ 1,110 باڵەخانە و خانوو سووتاون. بەگوێرەی ئامارە حکومییەکان، سێ ئاگرەکە یەکیان گرتووە و زیاتر لە هەشت هەزار دۆنم زەوییان لە ناوچەی سپۆکەین سووتاندووە، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سوودیان لە دابەزینی پلەی گەرما و شێی بەرز و دووکەڵی چڕ وەرگرتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەشێکی ئاگرەکان.

بەرپرسانی خۆجێیی رایانگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە. پێشبینیش دەکرێت رۆژی سێشەممە پلەی گەرما دابەزێ، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت دەبێت و لە ناوەڕاستی هەفتەدا دووبارە گەرما دەستپێدەکاتەوە.

ڤیدیۆکانی رۆژی یەکشەممە دەریدەخەن دەیان ماڵ بەتەواوی سووتاون، لە کاتێکدا ماڵەکانی دەوروبەریان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە. جێف بیدڵز، دانیشتوویەکی ناوچەکە کە لەگەڵ دەستگیرانەکەی ئاوارە بووە گوتی: "تەنیا سەیرکردنی ئەو ماڵانە، یەکێکە لە دڵتەزێنترین ئەو دیمەنانەی لە ژیانمدا بینیبێتم."

ناوڵز باسی لەوە کرد، تیمەکانیان هەوڵدەدەن پەیوەندی بە 14 کەسەوە بکەن کە تاوەکو ئێستا مۆبایلەکانیان بەردەست نین، بەڵام هێشتا وەک بێسەروشوێن هەژمار نەکراون. ئەو گوتی: "پێشبینی دەکەین نزیکەی 65 هەزار کەسمان لەو ناوچانە گواستبێتەوە، دەرکردنی ئەو ژمارە زۆرە لە خەڵک لە ناوچەیەکی پڕ ئاگردا و لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، کارێکی سەرسوڕهێنەر بوو."

لیزا براون، سەرۆکشارەوانیی شارەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسان گەڕەک بە گەڕەک دەگەڕێن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و ناتوانن بە خەڵک بڵێن کەی دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. براون گوتی: "رەنگە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەوەش بەپێی شوێنی ماڵەکان دەگۆڕێت."

بۆب فێرگسن، حاکمی واشنتن رایگەیاند، لە رووی مێژووییەوە پێدەچێت ئەمە خراپترین کارەساتی سروشتی بێت لە مێژووی سپۆکەیندا. فێرگسن رۆژی 1ـی ئاب بەهۆی وشکەساڵی و بەرزیی پلەی گەرماوە باری لەناکاوی راگەیاند.

گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە وشکەساڵی و گەرما زیاتر بێت و رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش چڕتر ببنەوە. دانیێل سوەین، شارەزای کەشوهەوا دەڵێ، ئەم ئاگرە دوای یەکێک لە گەرمترین زستانەکانی مێژووی رۆژهەڵاتی واشنتن دێت، ئەمەش بووە هۆی وشکەساڵییەکی تووند بەهۆی کەمیی بەفرەوە.

دەیڤد ئەپتگرۆڤ، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سروشتییەکانی واشنتن گوتی، ئاگرەکەی سپۆکەین یەکێکە لە 16 ئاگرە گەورەکەی ویلایەتی واشنتن، کە رووبەری زیاتر لە 424 هەزار و 110 دۆنمیان سووتاندووە و ئەوەش بە وەرزێکی سەرسوڕهێنەری ئاگرکەوتنەوە وەسف دەکات.

بەهۆی ئاگرەکەوە کارەبای زیاتر لە 3,700 هاوبەش پچڕاوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە