Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

منداڵێک لە شاری سیئۆل خۆی فێنک دەکاتەوە. وێنە: AFP

منداڵێک لە شاری سیئۆل خۆی فێنک دەکاتەوە. وێنە: AFP

جیهان

وەزارەتی ناوخۆ: لەم هاوینە 16 کەس لە کۆریای باشوور بەهۆی گەرماوە مردوون

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 16 کەس بەهۆی گەرمای هاوینەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای تووند وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

رۆژی سێشەممە 04-08-2026 وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە نێوان 15ـی ئایار بۆ 2ـی ئاب، بەگشتی دوو هەزار و 25 کەس تووشی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە گەرما بوون، لەو ژمارەیەش 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور گوتی: "شەپۆلەکانی گەرمای پێوانەیی رۆژ لەدوای رۆژ لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامن. لە هەندێک بەشی ناوچەی باشوور، گەرمایەکی بێپێشینەی سەروو 40 پلەی سیلیزی بۆ چەند رۆژێکە بەردەوامە، ئەمەش ژیانی رۆژانەی خەڵکیشی سەخت کردووە."

لە هەفتەی رابردوودا سێ جار ژمارەی پێوانەیی گەرما لە کۆریای باشوور شکێنراوە، بەرزترین ئاستی مێژووییش رۆژی یەکشەممە لە شاری یانگسان تۆمارکرا کە گەیشتە 42.5 پلەی سیلیزی.

رۆژی سێشەممە تەواوی شاری سیئۆلی پایتەخت لەژێر بەرزترین ئاستی هۆشداریی "شەپۆلی گەرمای تووند"ـدا بوو، پێشبینیش دەکرێت پلەی گەرما جارێکی دیکە بۆ نزیکەی 40 پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە.

ئاژانسی کەشوهەوای کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە دۆخەکە هۆشداریدا و رایگەیاند: "پێشبینیی گەرمایەکی لەڕادەبەدەر و مەترسیدار دەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە