Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارمەندێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەیری لۆگۆی تەلەگرام دەکات لەسەر مۆبایلەکەی. وێنە: بژار زوبێر/ رووداو

کارمەندێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەیری لۆگۆی تەلەگرام دەکات لەسەر مۆبایلەکەی. وێنە: بژار زوبێر/ رووداو

جیهان

بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆرنۆگرافیی منداڵان، تەلەگرام بۆ ماوەیەک لە ئەپ ستۆر لابرا و گەڕێنرایەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی لادرا و رێگری لە داگرتنی کرا، جارێکی دیکە ئەپڵیکەیشنی تەلەگرام لە ئەپ ستۆری سەر بە کۆمپانیای ئەپڵ دەرکەوتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 4ی ئاب، کاتێک بەکارهێنەران لەنێو کۆگای ئەپ ستۆر بۆ تەلەگرام دەگەڕان، ئەپڵیکەیشنەکە دەرنەدەکەوت، بەمەش بەکارهێنەرە نوێیەکان نەیاندەتوانی دایبگرن. بەڵام دواتر لە هەمان رۆژدا، ئەپڵیکەیشنەکە گەڕایەوە نێو ئەنجامەکانی گەڕان و توانای داگرتنیشی کارا کرایەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی تەلەگرام لە ئەپ ستۆر، بەهای دراوی دیجیتاڵیی (گڕام - GRAM) کە پەیوەستە بە تەلەگرامەوە و پێشتر بە (تۆن - TON) ناسرابوو، بە رێژەی زیاتر لە 5٪ بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزی.

سەرەتا نە ئەپڵ و نە تەلەگرام هۆکاری ئەو سڕینەوە لەناکاوانەیان روون نەکردەوە، ئەمەش دەرگای بۆ چەندین دەنگۆ کردەوە؛ هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووداوەکەیان بەستەوە بە نوکتەیەکی ئەم دواییەی تەلەگرامەوە لەسەر دۆسیەی جێفری ئیپستین.

بەڵام دواتر، گوتەبێژێکی کۆمپانیای ئەپڵ بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاند: "ئێمە بۆ ماوەیەکی کورت تەلەگراممان لە ئەپ ستۆر سڕییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە پێداچوونەوەکانماندا دەرکەوت کە ناوەڕۆکێک بڵاوکراوەتەوە کە پێشێلی رێنماییە تووندەکانمان دەکات سەبارەت بە قەدەخەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان."

گوتەبێژەکەی ئەپڵ روونیکردەوە: "ئەپڵیکەیشنەکە دوای ئەوە گەڕێندرایەوە، کە گەشەپێدەرانی تەلەگرام بەپەلە ناوەڕۆکەکەیان سڕییەوە و هەژماری ئەو کەسەشیان قەدەخە کرد کە بڵاویکردبووەوە."

کۆمپانیای تەلەگرام گەڕانەوەی ئەپڵیکەیشنەکەی لە ئەپ ستۆر پشتڕاستکردەوە و لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس (X) بە گاڵتەوە نووسی: "دەنگۆکانی لەنێوچوونم، زۆر زیادەڕەوییان تێدا کراوە."

ئەمە یەکەمجار نییە تەلەگرام لە کۆگای ئەپڵ بسڕدرێتەوە. لە شوباتی 2018ـدا، ئەپڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی "ناوەڕۆکی نەشیاو" لە چەند کەناڵێکی تەلەگرامدا، ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر ئاستی جیهان سڕییەوە، بەڵام دوای ئەوەی تەلەگرام رێکاری زیاتری بۆ پاراستنی ناوەڕۆک گرتەبەر، جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە. هەروەها تەلەگرام لە ساڵی 2024 بە فەرمانی حکومەت لە ئەپ ستۆری چین سڕدرایەوە و تاوەکو ئێستاش لەوێ بەردەست نییە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، تەلەگرام لە سەرانسەری جیهان رووبەڕووی چاودێریی یاسایی تووندتر بووەتەوە، لەنێویاندا دۆسیە یاساییە بەردەوامەکانی ئوسترالیا بە تۆمەتی سڕینەوەی "ناوەڕۆکی تووندڕەوانە"، هەروەها دۆسیەیەکی پەیوەست بە تیرۆر کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی رووسیاوە دژی پاڤێڵ دورۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دامەزرێنەری تەلەگرام جووڵێندراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە