Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆمەڵە کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: AFP

کۆمەڵە کۆچبەرێک لە نۆکەندی ئینگلیز. وێنە: AFP

جیهان

بەرپرسانی فەرەنسا: نزیکەی 160 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکران دوای ئەوەی بەلەمەکەیان ئاگری گرت

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

04-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد04-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، کەشتییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا 157 کۆچبەریان رزگارکردووە دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز ئاگری گرتووە.

رۆژی سێشەممە 04-08-2026 بەرپرسان رایانگەیاند، ئەم پرۆسەیە بە یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن دادەنرێت لەوکاتەوەی تۆمارکردنی ئامارەکان لە ساڵی 2018ـەوە دەستیپێکردووە.

نووسینگەی پارێزگاری ناوچەی پادێکالێ رایگەیاند: "بەیانیی رۆژی سێشەممە بەلەمێکی بچووک لەسەر سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاگری گرت، ئەمەش وایکرد سەرنشینەکانی خۆیان فڕێبدەنە نێو ئاوەکەوە." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

دەسەڵاتدارانی دەریایی فەرەنسا روونیان کردەوە، کۆچبەرەکان رۆژی دووشەممە گوندی کەناراویی ڤوللێرۆز یان لە ناوچەی نۆرماندی جێهێشتووە.

لە چەند هەفتەی رابردوودا، شایەتحاڵەکان دەڵێن، بەلەمی چووپی گەورەتر لە قەبارەی ئاساییان بینیوە بە رێڕەوی کەشتییەکاندا دەپەڕنەوە و درێژییەکەیان نزیکەی 12 مەتر بووە لەبری 8 یان 10 مەتری ئاسایی.

دەسەڵاتدارانی دەریایی رایانگەیاند، تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لەنێو ئەم بەلەمە بچووکەکاندا کۆدەبنەوە بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2021دا 26 کەس بوون و لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بوونەتە 65 کەس.

ساڵانێکە فەرەنسا خاڵی دەستپێکە بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە بۆ ئەوەی بگەنە بەریتانیا.

کۆچبەران زۆرجار بە پێدانی هەزاران دۆلار بە قاچاخچییەکان، سواری بەلەمی چووپی پڕ لە سەرنشین دەبن بۆ ئەو گەشتە مەترسیدار و هەندێک جاریش کوشندەیە بەنێو یەکێک لە قەرەباڵخترین رێڕۆکانی کەشتیوانی لە جیهاندا.

پار زیاتر لە 41 هەزار کۆچبەر گەیشتنە کەناراوەکانی باشووری ئینگلتەرا، ئەمەش دووەم بەرزترین ژمارەی ساڵانەیە لە ساڵی 2018ـەوە تۆمارکرابێت.

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 14 کەس لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەندەکە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارێکی هاوشێوەی ئاژانسەکە، پار لانی کەم 29 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە