Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی یاریگەی گۆڵفەکە. وێنە: AFP

وێنەی یاریگەی گۆڵفەکە. وێنە: AFP

جیهان

پێش سەردانەکەی، پیاوێکی چەکدار لە یاریگەی گۆڵفی ترەمپ لە لۆس ئەنجلس دەستگیرکرا

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

05-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد05-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ


نووسینگەی پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، دوو رۆژ پێش سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، پیاوێکی چەکدار لە یاریگەی گۆڵفی دۆناڵد ترەمپ لە لۆس ئەنجلس دەستگیرکرا.


رۆژی چوارشەممە 05-08-2026 نووسینگەی پۆلیس لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە گومانلێکراوێک بە ناوی جانین جۆن تێل (38 ساڵ)، خەڵکی ناوچەی داونی لە کالیفۆرنیا، لە یاریگەی گۆڵفی رانچۆ پالۆس ڤێردێس دەستگیرکراوە. 

هێزە ئەمنییەکان بە جلی سڤیلەوە بینیویانە "بە نێو یاریگەی گۆڵفەکەدا گەڕاوە، وێنە و ڤیدیۆی گرتووە و وا دەرکەوتووە چاودێریی رێکارە ئەمنییەکان دەکات."

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ترەمپ بە هێلیکۆپتەر گەیشتە یانەی گۆڵفەکە بۆ بەشداریکردن لە ئێوارەخوانێکی کۆکردنەوەی کۆمەک، لەلایەن کۆمیتەی نیشتمانیی کۆمارییەکانەوە رێکخرابوو.

دۆزینەوەی چەک
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کاتی دەستبەسەرکردنی گومانلێکراوەکەدا، پۆلیس مەخزەنێکی 16 فیشەکیی لە گیرفانی پانتۆڵەکەیدا دۆزیوەتەوە. دواتر پۆلیس پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و دەمانچەیەکی پڕ لە فیشەک و مەخزەنێکی دیکەی تێدا دۆزیوەتەوە.

دواتر لێکۆڵەرانی پۆلیس و یەکەی دژەتیرۆری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) پشکنینیان بۆ ماڵی تێل کردووە، لەوێ تفەنگێک، دەمانچەیەک، هێلەکێکی گولـلەنەبڕ، چەند مەخزەنێکی گەورە، فیشەک، دوو ئامێری بێتەل و "چەندین دەفتەرتێبینی پڕ لە گوتەی جێی نیگەرانییان" دۆزیوەتەوە.

دوای ئەوەی بەیانیی رۆژی سێشەممە لێکۆڵەران دۆسیەکەیان پێشکەش کرد، نووسینگەی داواکاری گشتیی ناوچەی لۆس ئەنجلس بڕیار دەدات ئایا تۆمەتی ئاراستە دەکات یان نا.

لەوکاتەوەی ترەمپ هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دەستپێکردووە، چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە. لە تەممووزی 2024ـدا، لە کاتی گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری بەتلەر لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، تەقە لە ترەمپ کرا. هێرشکارێک کەسێکی نێو ئامادەبووانی کوشت و بەسووکیش گوێی ترەمپی بریندارکرد.

چەند مانگێک دواتر، پیاوێکی دیکەی چەکدار لە یاریگەی گۆڵفی وێست پام بیچ دەستگیرکرا، لە کاتێکدا ترەمپ خەریکی یاری گۆڵف بوو. هەروەها مانگی نیسان، ترەمپ لە ئاهەنگێکی پێشوازیکردن لە واشنتن گواسترایەوە بۆ شوێنێکی ئارام، دوای ئەوەی پیاوێکی چەکدار هەوڵیدا بچێتە نێو هۆڵەکەوە و شەڕەتەقە لە نێوان ئەو و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.

سەردانەکەی رۆژی سێشەممەی ترەمپ بۆ یانەی گۆڵفەکەی لە کالیفۆرنیا بەڕووی میدیاکاندا داخراوە.

پێشبینی دەکرێت ترەمپ کارنامەکەی بخاتەڕوو و کۆمەک بۆ هەڵبژاردنی نیوەخول [مانگی تشرینی دووەم] کۆبکاتەوە، تێیدا پارتی کۆماری هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر کۆنگرێسی ئەمریکادا بپارێزێت. سەردانەکانی ترەمپ بۆ کالیفۆرنیا دەگمەنن، ناوچەکە قەڵایەکی قایمی دیموکراتەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە