Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لە نزیک هێڵی زەرد لە غەززە. (وێنە: AFP)

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لە نزیک هێڵی زەرد لە غەززە. (وێنە: AFP)

جیهان

ئیسرائیل کشانەوە لە بەشێک لە "هێڵی زەرد" لە غەززە تاوتوێ دەکات

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوودا، ئیسرائیل پرسی کشانەوەی هێزەکانی لە هەندێک ناوچەی نێو "هێڵی زەرد" لە کەرتی غەززە تاوتوێ کردووە. ئەمەش وەک هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو دەبیندرێت کە پێچەوانەی هەڵوێستی پێشووی ئەو وڵاتەیە کە کشانەوەی بە داماڵینی تەواوەتیی چەکی حەماسەوە دەبەستەوە.


کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم گفتوگۆیانە لە کاتێکدان کە پێشتر ئیسرائیل جەختی دەکردەوە هیچ جێگۆڕکێیەک بە هێزەکان روونادات تاوەکو پرۆسەی داماڵینی چەکی حەماس بە تەواوی جێبەجێ نەکرێت. بەگوێرەی کەناڵەکە، ئێستا ناکۆکی لەسەر پێناسەی وردی "داماڵینی چەک" و ئەو میکانیزمانە هەیە کە بۆ جێبەجێکردن و پشتڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێویستن.

پێشتر بەرپرسانی ئیسرائیل بە هەمان کەناڵیان گوتبوو، کشانەوە لە هێڵی زەرد روونادات تاوەکو حەماس بە تەواوی چەک نەکرێت، کە ئەوەش چەکە سووک و قورسەکان، توونێلەکان و شوێنەکانی بەرهەمهێنانی چەکیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئیسرائیل رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی دیکە بووەتەوە کە پەیوەندیی بەو هێزە نێودەوڵەتییەوە هەیە کە بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیربکرێت. دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل ترسیان هەیە کە ژمارەی ئەندامانی ئەو هێزە بەشی ئەوە نەکات کە کۆنتڕۆلی ئەو ناوچانەی ئیسرائیل لێیدەکشێتەوە، بگرێتە دەست، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی ئەمنی لەو ناوچانەدا.


نەتەنیاهوو و رێککەوتەنەکەی ترەمپ

سەرباری ئەم گفتوگۆ ناوخۆییانەی سوپا، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 4ـی ئەم مانگە رایگەیاند، ئیسرائیل لە هێڵەکانی ئێستای لە غەززە ناکشێتەوە تاوەکو حەماس بە تەواوی چەک دانەنێت. ئەم لێدوانەی نەتەنیاهوو وەک پاشەکشێیەک لەو رێککەوتنە دەبینرێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو.

نەتەنیاهوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، گوتی: "ئیدارەی ترەمپ رەشنووسێکی بۆ ناردین، بەڵام ئێمە رەزامەند نەبووین. ئەوە رەشنووسی ئێمە نییە و تێبینییەکانی خۆمان بۆ ناردوون." سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە چەککردنی حەماس دەبێت پێش هەموو هەنگاوێک بێت.

ئەم رێککەوتنەی ترەمپ کە لەسەر بنەمای ئاگربەستەکەی مانگی تشرینی یەکەم دارێژراوە، داوا دەکات حەماس دەست بە دانانی چەک بکات و لە بەرامبەردا ئیسرائیل هێرشەکانی رابگرێت و لەو 60%ی رووبەری غەززە بکشێتەوە کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە