Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خەیاری دەڤەری برادۆست. وێنەیەکە لە راپۆرتێکی ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو وەرگیراوە.

خەیاری دەڤەری برادۆست. وێنەیەکە لە راپۆرتێکی ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو وەرگیراوە.

جیهان

خەیار سەوزەیە یان میوە؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لەو پرسیارانەی زۆر دەکرێن ئەوەیە کە ئایا خەیار سەوزەیە یان میوە؟ 

پۆلێنکردنی خەیار کەمێک قورسە. 

رەنگە پێتوابێت سەوزەیە، چونکە تامێکی سووک و فرێشی هەیە. بەڵام ئایا لە راستیدا خەیار میوەیە؟ لێرەدا وەڵامەکەی دەخەینەڕوو.

لە رووی رووەکناسییەوە: خەیار میوەیە

ئەگەر لە زانایەکی رووەکناسی بپرسیت، پێت دەڵێت، خەیار میوەیە! هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە میوە لە زانستی رووەکناسیدا پێناسەیەکی تایبەتی هەیە؛ میوە ئەو بەشەی رووەکە کە لە گوڵەکەیەوە گەشە دەکات و تۆو (ناوک)ـی تێدایە. لەبەرئەوەی خەیار لە گوڵەوە دروست دەبێت و ناوکەکەی لەنێودایە، کەواتە بەم پێوەرە میوەیە.

لە بەرامبەردا، سەوزەکان ئەوانەن کە دەخورێن، وەک کاهوو، سپێناخ، برۆکلی و ناوکیان تێدا نییە. 

لە رووی چێشتلێنانەوە: خەیار سەوزەیە

بەڵام ئەگەر لە شێفێک یان شارەزایەکی خواردن بپرسیت، پێت دەڵێ، خەیار سەوزەیە! ئەمەش بەهۆی تام، شێوە و چۆنیەتیی بەکارهێنانەکەی. بەگشتی لە چێشتخانەدا، میوەکان تامیان شیرینترە، نەرمترن و زیاتر بۆ ژەمەکانی بەیانیان یان شیرینی بەکاردێن. بەڵام سەوزەکان تامیان هێندە شیرین نییە و زیاتر لە ژەمە سوێرەکان و زەڵاتەدا بەکاردەهێندرێن. بۆیە لەم رووەوە، خەیار بە سەوزە دادەنرێ.

کەواتە بە کوردی و بە کورتی، خەیار هەردووکیانە.

لە رووی زانستی و رووەکناسییەوە خەیار میوەیە، بەڵام لە جیهانی چێشتلێنان و بەکارهێنانی رۆژانەدا وەک سەوزە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە