Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە پاڵەوانێتی یارییە ئەلکترۆنییەکاندا تیمی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی "پەبجی مۆبایل" سەرکەوت

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

09-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد09-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

تیمی (721 ئێس جی ئی سپۆرت)ـی هەرێمی کوردستان، لە دووەم رۆژی پاڵەوانێتی یارییە ئەلکترۆنییەکان لە پاڵەوانێتی تایبەت بە پەپجی، بە ئەنجامێکی باشتر لە رۆژی یەکەم کۆتایی پێهێنا؛ ئەو چوار گەنجەی هەرێمی کوردستان لە رۆژی دووەمدا توانییان خاڵێکی زیاتر لە هەموو یارییەکانی پێشتر کۆبکەنەوە، هەر ئەم ئەنجامەش بووە هۆی ئەوەی سەرکەون بۆ قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالەکە.


رۆژی یەکشەممە، 09-08-2026، مەسرور دۆسکی، یاریزانی تیمی 721 کە بەشدارە لە پاڵەوانێتیی یارییە ئەلکترۆنییەکانی تایبەت بە جیهانیی پەبجی مۆبایل، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژی یەکەمی مۆندیالدا چەند هەڵەیەکیان کردووە، بەڵام لە رۆژی دووەمدا قەرەبوویان کردووەتەوە.

مەسرور دۆسکی گوتی: "ئەنجامەکەی ئەمڕۆمان باش بوو، بەڵام دوێنێ هەڵەمان هەبوو. ئەگەر ئاستی ئەمڕۆمان دووبارە بکەینەوە، دەتوانین لە یاری کۆتایی بین؛ پشتیوان بە خوا، لە جارەکانی داهاتوودا ئاستێکی باشتر پێشکەش دەکەین."

ژمارەیەک لە گەنجانی عێراقیی نیشتەجێی فەرەنسا هاندەری تیمی هەرێمی کوردستانن کە وەک نوێنەری عێراق بەشدارە.

موهیب رەبیعی، یەکێک لە هاندەرانی تیمی 721، بە رووداوی راگەیاند: "لە یاریی داهاتوودا دەبێت زیاتر هێرشبەر بن نەک بەرگریکار؛ چونکە لەم دوو رۆژەدا زیاتر بەرگرییان دەکرد و ئەوەش وایکرد بدۆڕێن، بەڵام ئەگەر هێرش ببەن و لە یەکدی تێبگەن، ئەنجامی زۆر باشتر بەدەستدەهێنن."

لە لایەکی دیکەوە، فەیسەڵ بن حەمران، بەڕێوەبەری بەرهەمەکان لە مۆندیالی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستی تووندوتیژی لە یارییەکاندا دیاری دەکات کێ بۆی هەیە وەک بینەر یان یاریزان بەشداری بکات.

فەیسەڵ بە رووداوی گوت: "ئاستی تووندوتیژی زۆر گرنگە؛ ئێمە رێگە بە تەمەنێکی دیاریکراو نادەین بۆ بینین یان یارییکردن، بەڵکو ئەمە بەپێی جۆری یارییەکە دەبێت کە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکە دیاریی کردووە."

رێگەی گەیشتن بە یاریی کۆتایی

کێبڕکێکانی قۆناخی داهاتوو لە رۆژانی 11 و 12ـی ئاب بەڕێوەچوون. دوای دوو رۆژ لە ململانێی توندی نێوان 32 تیم، تیمی هەرێمی کوردستان پلەی 20ـەمی بەدەستهێنا و سەرکەوت. ئێستا پێویستە تیمەکە 12 یاریی دیکە ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە یەکێک لەو 6 تیمە یەکەمەی کە دەگەنە یاریی کۆتایی مۆندیالەکە.

مۆندیالی یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و تێیدا تیمی 721ـی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەری عێراق لە کایەی (پەبجی مۆبایل)دا رکابەری دەکات.

ئەم پاڵەوانێتییە کێبڕکێ لە 24 یاریی جیاوازی سەر کۆمپیوتەر، پلەی ستەیشن و مۆبایل لەخۆدەگرێت.

هیوایەک بۆ سەرکەوتن

بەرپرسی کارگێڕیی تیمی 721، رایگەیاند سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتادا نەیانتوانی ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەستبهێنن، بەڵام هێشتا بێ هیوا نین. ئەو بە رووداوی گوت: "ئێمە هیوای تەواومان بە گەیشتن بە یاریی کۆتایی مۆندیالەکە هەیە."

لە لایەکی دیکەوە، تیمی (ئەلفا 7)ـی بەرازیلی کە هەڵگری نازناوی مۆندیالی 2024ـی پاڵەوانێتی تایبەت بە پەپجییە، وەک یەکێک لە بەهێزترین تیمەکان بەشدارە. ئانیکا یاریزانی پێشووی پەبجی لەو تیمە، هانی کچان و ژنان دەدات کە زیاتر بەشداری لەم جۆرە چالاکییە جیهانییانەدا بکەن.

ئەم پاڵەوانێتییە تاوەکو 15ـی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت و تێیدا پاڵەوانی ئەم وەرزەی مۆندیالی یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەڵات دەکرێت، کە بڕەکەی 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە