Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی بوومەلەرزەکە. وێنە: AFP

دیمەنێکی بوومەلەرزەکە. وێنە: AFP

جیهان

بومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیای هەژاند؛ 69 کەس گیانیان لە دەست دا

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

10-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد10-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە کۆڵۆمبیا و وڵاتانی دراوسێی هەژاند. بەهۆیەوە دەیان باڵەخانە رووخان، تیمەکانی فریاگوزاریش بەپەلە رەوانەی ناوچە زیانپێکەوتووەکان کراون بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە. تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی 69 کەس پشتڕاست کراوەتەوە.

رۆژی دووشەممە 10-08-2026 دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی کۆڵۆمبیا و ئەمریکا (USGS) رایانگەیاند، چەقی بومەلەرزەکە بە قووڵایی 100 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای وڵاتەکە بووە. هەرچەندە سەرەتا گوڕەکەی بە 6.6 پلە راگەیێندرابوو، بەڵام دواتر بۆ 7.4 پلە بەرزکرایەوە. بەرپرسانی کۆڵۆمبیا رایانگەیاند، مەترسیی دروستبوونی سوونامی نییە، سەرەڕای ئەوەی بومەلەرزەکە لە ئیکوادۆر، پەنەما و ڤەنزوێلاش هەستی پێکراوە.

سەرۆکشارەوانیی پێرێرا کە شارێکی رۆژئاوای وڵاتەکەیە رایگەیاند، 69 کەس گیانیان لە دەست داوە.

لە شاری کالی، کە سێیەم گەورەترین شاری کۆڵۆمبیایە، ئەلێخاندرۆ ئیدێر، سەرۆکشارەوانی رایگەیاند، لانیکەم 20 باڵەخانە رووخاون و خەڵکێکی زۆر لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، ئێستاش لە رێگەی درۆنەوە قەبارەی زیانەکان هەڵدەسەنگێندرێن. هاوکات، پارێزگاری چۆکۆ لە ئێکس بڵاویکردەوە، لە شاری کیبدۆی پایتەختی پارێزگاکە زیانی گیانی و مادیی زۆر هەن.

بەهۆی رووداوەکەوە، ئاژانسی فڕۆکەوانیی شارستانیی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە شەش فڕۆکەخانەی رۆژئاوای وڵاتەکە راگیراون، کە بریتین لە فڕۆکەخانەکانی (پێرێرا، مانیزالێس، کیبدۆ، ئەرمێنیا، کارتاگۆ و بۆیناڤێنتورا).

لە ناوچەی گەشتیاریی ئیخێ کافێتێرۆ چەندین باڵەخانە وێران بوون. مارتا ئیسترادا، دانیشتوویەکی تەمەن 66 ساڵی ناوچەکە گوتی: "هیچ هێڵێکی کارەبا و مۆبایل نەماوە، بوومەلەرزەکە زۆر زۆر بەهێز بوو و شتومەکی نێو ماڵەکانمان کەوتنە خوارەوە."

لە بۆگۆتای پایتەخت، کارلۆس گالان، سەرۆکی شارەوانی رایگەیاند، پێدەچێت زیانەکان تەنیا درزتێبوونی رووکاری دەرەوەی خانووەکان بووبێت، بەڵام هاووڵاتییان بەهۆی ترسەوە بە جلی خەو و لەنێو دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەدا رژانە سەر شەقامەکان.

ئابێلاردۆ دێ لا ئەسپریێلا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڕیاری دا راستەوخۆ سەردانی ناوچە زیانپێکەوتووەکان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 24ـی حوزەیرانی رابردوودا، دوو بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە گوڕەکانی 7.2 و 7.5 پلە ڤەنزوێلای هەژاند، کە بووە هۆی مردنی زیاتر لە شەش هەزار کەس و وێرانبوونی ژێرخانی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە