Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Drazen Zigic/iStock/Getty Images Plus via Science Alert

Drazen Zigic/iStock/Getty Images Plus via Science Alert

جیهان

توێژینەوەیەک: تەنیا یەک کاژێر خەوی زیاتر، نمرەی قوتابییانی زانکۆ بەرزدەکاتەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

نووستن یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکانی سەردەمی ئێمە. توێژینەوەکان بەردەوام دەیسەلمێنن کە خەوی باش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە و کەمخەویش دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی. بەڵام دەرکەوتووە کەمخەوی تەنیا زیان بە تەندروستی ناگەیێنێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر زیرەکی و نمرەی قوتابییانیش هەیە.

لە یەکەمین توێژینەوەی لەم جۆرەدا کە لە گۆڤاری (Journal of Political Economy) بڵاوکراوەتەوە، زانایان رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە نەک تەنیا خەوی قوتابییانی زانکۆ باشتر دەکات، بەڵکو نمرەکانیشیان بەرزدەکاتەوە.

توێژینەوەکە چۆن کراوە؟

ئۆسیا جیونتێلا، ئابووریناس لە زانکۆی پیتسبێرگ لە پێنسلڤانیای ئەمریکا، لەگەڵ تیمەکەی توێژینەوەیەکیان لەسەر هەزار و 149 قوتابیی زانکۆ کردووە.

لەسەرەتادا بۆیان دەرکەوت کە قوتابییەکان بە تێکڕا شەوانە تەنیا 6 کاژێر و نیو دەخەون و لە 29٪ـی شەوەکانیشدا خەوەکەیان کەمترە لە 6 کاژێر.

دواتر زانایان کاتژمێری زیرەکی (Fitbit)ـیان دایە قوتابییەکان بۆ چاودێریکردنی خەوەکەیان و دابەشیان کردن بەسەر دوو گرووپدا:

گرووپی یەکەم (بەشداربووان): زانایان هانیان دان شەوانە لانی کەم 7 کاژێر بخەون، نامەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دەناردن کە کاتی نووستنە و ئەگەر ئامانجەکەیان بپێکایە، بۆ هەر شەوێک بڕی 4 دۆلار و 75 سەنت پاداشتیان پێدەدان (بۆ ماوەی 4 هەفتە).

گرووپی دووەم (کۆنترۆڵ): تەنیا کاتژمێرە زیرەکەکەیان لەدەستدابوو، بێ ئەوەی هیچ رێنمایی یان پاداشتێکیان پێبدرێت.

"تەنیا بە هاندانێکی بچووک و باشترکردنی خەو، نمرەی قوتابییان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر دەبێت"

ئەنجامەکان چی بوون؟

زیادبوونی خەو: قوتابییەکانی گرووپی یەکەم بەڕێژەی 26٪ زیاتر لە جاران ئامانجی 7 کاژێر خەوەکەیان پێکا و تێکڕای خەویان شەوانە 19 خولەک زیادیکرد. تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی پاداشتەکانیش، هێشتا شەوانە 8 خولەک زیاتر لە جاران دەخەوتن.

بەرزبوونەوەی نمرەکان: ئەوەی زانایانی زۆر دڵخۆش کرد ئەوە بوو کاتێک سەیری نمرەی کۆتاییی قوتابییەکانیان کرد لە زانکۆ، دەرکەوت ئەو قوتابییانەی خەوەکەیان باشتر ببوو، نمرەکانیشیان بەڕێژەی 0.075 بۆ 0.089 بەرزبووەتەوە و ئەم ئاستە باشەیان بۆ وەرزی دواتری خوێندنی زانکۆش بەردەوام بووە.

بۆچی ئەمە گرنگە؟

زانایان دەڵێن کەمخەوی کێشەیەکی زۆر گەورەی نێو گەنجانە و زانکۆکان تاوەکو ئێستا نەیاندەزانی چۆن ئاستی خوێندنی قوتابییەکان بەرزبکەنەوە بێ ئەوەی پارەیەکی زۆر خەرج بکەن.

ئەم توێژینەوەیە دەریخست کە تەنیا بە هاندانێکی بچووک و باشترکردنی خەو، نمرەی قوتابییان باشتر دەبێت؛ تەنانەت ئەنجامەکەی باشتر بووە لەو پرۆگرامانەی کە زانکۆکان پارەیەکی زۆر وەک دەرماڵە دەدەنە قوتابییان بۆ ئەوەی نمرەیان بەرزبکەنەوە.

"ئەمە رێگەیەکی زۆر سادەیە و دەتوانرێت لە زانکۆکان، قوتابخانەکان و شوێنی کاریشدا جێبەجێ بكرێت"

جیونتێلا دەڵێت: "ئەوەی لە هەمووی زیاتر دڵخۆشم دەکات ئەوەیە، ئەمە رێگەیەکی زۆر سادەیە و دەتوانرێت نەک تەنیا لە زانکۆکان، بەڵکو لە قوتابخانەکان و شوێنی کاریشدا جێبەجێ بكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنین."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە