Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لەکاتێکدا پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری لە لای چەپەوە سەیر دەکات، دۆناڵد ترەمپ ئاماژە دەکات کاتێک فڕۆکەکەی دەگۆڕێت لە بنکەی هێزی ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاڕ ئەی ئێف میڵدنهاڵ لە سەفۆک لە رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، لە رێگەی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتن لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرەی تورکیا، چوارشەممە، 8ی تەممووزی 2026. وێنە: ئەلێکس براندۆن/ ئەی پی

جیهان

نهێنییەکانی هەڵاتنی ترەمپ لە تورکیا؛ چۆن لەنێو کۆنتەینەری خواردندا خۆی شاردەوە؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

مانگی رابردوو، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی تورکیای کرد بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ، لە کاتی گەڕانەوەیدا فڕۆکەکەی گۆڕی، کە ئەوکاتە دەگوترا، ترساوە لەوەی ئێران بیکوژێت. بەڵام ئێستا رۆژنامەی واشنتن پۆست وردەکارییەکی زۆر سەرسوڕهێنەر و نهێنیی لەو گەشتە ئاشکرا کردووە کە هاوشێوەی فیلمە ئەکشنەکانە.

گۆڕینی فڕۆکە و خۆشاردنەوە لە کۆنتەینەری خواردندا

بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی، رۆژی 8ی تەممووز لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرە، سەرەتا ترەمپ لەبەردەم کامێراکاندا سەرکەوتە سەر فڕۆکە گەورەکەی سەرۆکایەتی (ئێیەر فۆرس وەن - کە فڕۆکەیەکی کۆنە). بەڵام لەنێو فڕۆکەکەدا، ترەمپ چووەتە نێو "کۆنتەینەری خواردن"ی فڕۆکەکە کە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە بەسترابوو.

پاشان ئەم ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە کە کۆنتەینەرەکەی پێوەبوو، ترەمپی بە نهێنی گواستووەتەوە بۆ نێو فڕۆکەیەکی بچووکتر لە جۆری (C-32A). بەم شێوەیە ترەمپ بە فڕۆکە بچووکەکە بەرەو بەریتانیا فڕیوە، لە کاتێکدا رۆژنامەڤانان و بەرپرسانی نێو فڕۆکە گەورەکە وا دەیانزانی ترەمپ لەگەڵ ئەواندایە!

"ترەمپ بە نهێنی لە ڕێگەی کۆنتەینەری خواردنی فڕۆکەکەیەوە بۆ نێو فڕۆکەیەکی دیکە گوێزرایەوە"

بۆچی ترەمپ ئەمەی کرد؟

هۆکاری سەرەکی، هەڕەشەی کوشتن بوو لەلایەن ئەو هێزانەی کە سەر بە ئێرانن.

ترەمپ بە فڕۆکە نوێیەکەی سەرۆکایەتی، گەشتی بۆ تورکیا کردبوو، ئەو فڕۆکە گرانبەهایەی کە قەتەر بە دیاری پێیدابوو. بەڵام بۆ گەڕانەوە ئامادە نەبوو بەو فڕۆکە نوێیە بگەڕێتەوە، چونکە بەپێی راپۆرتەکان، فڕۆکەکە سیستەمی دژە مووشەک و پاراستنی پێشکەوتووی تێدا نییە کە لە فڕۆکە کۆنەکاندا هەیە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست، سەرەتا ترەمپ زانیاریی ناڕاستی بڵاو کردەوە و گوتی، هۆکاری بەکارهێنانی فڕۆکە کۆنەکە بۆ ئەوەیە کە فڕۆکە نوێیەکەی بە بەتاڵی ناردووەتە بەریتانیا تاوەکو سەربازانی ئەمریکا لەوێ بیبینن. بەڵام رۆژنامەڤانانی نێو فڕۆکەکە گومانیان کردبوو، چونکە پێیانگوترا پەردەی پەنجەرەکان دابخەن، کە ئەمە تەنیا لە کاتی گەشتکردن بەسەر ناوچەکانی جەنگدا دەکرێت.

ڤیدیۆکە چی نیشان دەدات؟

واشنتن پۆست ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات، تەنیا چەند خولەکێک دوای ئەوەی ترەمپ چووە نێو فڕۆکە گەورەکە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بە دابینکردنی خواردن لە فڕۆکەکە نزیک دەبێتەوە و کۆنتەینەرێک دادەگرێت، دواتریش ئەو ئۆتۆمبێلە بەرەو فڕۆکە بچووکەکە (C-32A) دەڕوات.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، کاتێک هەردوو فڕۆکەکە گەیشتنە بەریتانیا، لە ڤیدیۆکاندا ترەمپ دەبینرێت کە لە فڕۆکە گەورەکەوە دێتە خوارەوە! رۆژنامەکە دەڵێت؛ هێشتا روون نییە ترەمپ چۆن لە بەریتانیا دووبارە بە نهێنی لە فڕۆکە بچووکەکەوە گەڕاوەتەوە نێو فڕۆکە گەورەکە پێش ئەوەی بێتە دەرەوە.

"ئەمریکا دوژمنی زۆری هەیە و ئێمەش هەموو رێگەیەک دەگرینەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە"

وەڵامی کۆشکی سپی

ئاژانسی فرانس پرێس لەم بارەیەوە پرسیاری لە کۆشکی سپی کردووە، ئەوانیش بەرگرییان لە سەلامەتیی فڕۆکە نوێیەکە (دیارییەکەی قەتەر) کردووە و رایانگەیاندووە کە پڕە لە سیستمی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی سەرۆک. هەروەها گوتیان: "وەک سەرۆک ترەمپ رایگەیاندووە، ئەمریکا دوژمنی زۆری هەیە کە چاویان تێ بڕیوە، ئێمەش هەموو رێگەیەک دەگرینەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە