Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک گوزارشت لەوە دەکات هێزی کێشکردنی زەوی نەماوە و خەڵک، ئاژەڵ و کەلوپەلەکان فڕیونەتە ئاسمان. وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

دیمەنێک گوزارشت لەوە دەکات هێزی کێشکردنی زەوی نەماوە و خەڵک، ئاژەڵ و کەلوپەلەکان فڕیونەتە ئاسمان. وێنەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

جیهان

ئایا سبەی هێزی راکێشانی زەوی دەوەستێ؟

هێمن بەکر

هێمن بەکر

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بەکر
هێمن بەکر11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی ناسا ئەو بانگەشەیە رەتدەکاتەوە کە دەڵێت رۆژی 12-8-2026، هێزی راکێشانی زەوی بۆ ماوەی 7 چرکە دەوەستێ و دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا (ناسا) دەڵێت، ئەو دەنگۆیە بەتەواویی ناڕاست و درۆیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو تیکتۆک، فەیسبووک و چەندینی دیکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە؛ لە پۆستەکاندا ئاماژە بە پڕۆژەیەکی نهێنیی ئاژانسی ناسا بە ناوی "پڕۆژەی ئەنکۆر" دەدرێت و بانگەشەی ئەوە دەکرێت گوایە ئاژانسەکە پێشبینیی لەدەستدانی کاتیی ھێزی راکێشانی کردووە. تەنانەت لە هەندێک ڤیدیۆی بەرهەمهێنراو بە ژیریی دەستکرد، خەڵک و کەلوپەل دەبینرێن کە لە هەوادا بەرەو سەرەوە دەچن.

بەپێی راگەیێندراوێکی ناسا، هیچ پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە بوونی نییە.

بەگوێرەی زانست، راکێشان ھێزێکی بنەڕەتییە و بە بارستەی زەوییەوە بەستراوەتەوە، بۆیە ناکرێت بەم شێوەیە بۆ چەند چرکەیەک بوەستێت؛ چونکە بۆ نەمانی ھێزی راکێشان، دەبێت بارستەی زەوی بە تەواوی نەمێنێت و ئەوەش ئەستەمە.

سبەی چی روودەدات؟

سبەی 12ی ئاب چوار دیاردەی گەردوونی روودەدەن، بەڵام هیچیان بۆ بوونەوەرانی سەر زەوی مەترسیدار نین.

ئەو رووداوانە بریتین لە خۆرگیرانی تەواوەتی، بینینی 500 نەیزەک بە ئاسمانەوە، دیارنەمانی مانگ و ماراسۆنی هەسارەکان.

مانگ بەتەواویی بەری خۆر دەگرێت و رۆژی نیوەگۆی باکووری زەوی دەبێتە شەو. نزیکەی 500 نەیزەک و بەرد و  تەپوتۆزی گەردوونی لە نزیکی زەوی دەردەکەون. مانگ بەنزیکەیی دیارنامێنێت لەبەرچاوی خەڵک، چونکە خۆر گیراوە و مانگیش رووە تاریکەکەی بە ئاراستەی زەوییە. هەسارەکانی زاوە (عەتارد)، ناهی (ڤینۆس)، بارام (مەریخ)، هورمز (ژوپیتێر)، کەیوان (زوحەل) و ئاهوورە (ئۆرانوس) لەسەر هێڵێک دەردەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە