Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابخانەیەکی شاری کابوڵە پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات. وێنە: ئەی ئێف پی

قوتابخانەیەکی شاری کابوڵە پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات. وێنە: ئەی ئێف پی

جیهان

یونسکۆ: 2.4 ملیۆن کچ لە ئەفغانستان لە خوێندن بێبەشن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

11-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا11-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

رێکخراوی یونسکۆ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەوەتەی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ساڵی 2024، نزیکەی دوو ملیۆن و چوارسەت هەزار  کچ لە ئەفغانستان لە مافی خوێندنی قۆناخی ئامادەیی بێبەشکراون. رێکخراوەکە داوای کۆتاییهێنان بەو "جیاکارییە" دەکات و هۆشداری لە پاشەکشەی گەورەی کەرتی پەروەردە دەدات.

حکومەتی تاڵیبان، تەنیا لەلایەن رووسیاوە دانی پێدانراوە، زنجیرەیەک سنوورداریی توندی بەسەر ژناندا سەپاندووە نەتەوە یەکگرتووەکان بە "ئەپارتایدی رەگەزی" وەسفی دەکات. بەپێی یاساکانی ئێستای تاڵیبان، کچان تەنیا بۆیان هەیە قۆناخی سەرەتایی بخوێنن.

رۆژی سێشەممە، 11ی ئابی 2026، یونسکۆ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم قەدەخەیە دەستکەوتەکانی دوو دەیەی رابردووی لەناو بردووە؛ لەکاتێکدا لە ساڵی 2001دا خوێندنی کچان زۆر سنووردار بوو، بەڵام تاوەکو ساڵی 2021 نزیکەی یەک ملیۆن کچ لە قۆناخی ئامادەیی دەستیان بە خوێندن کردبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ژمارەی ئەو کچانەی لە خوێندنی ئامادەیی بێبەشکراون بەراورد بە پار 200 هەزار کەس زیادی کردووە. رێکخراوەکە هۆشداری دەدات ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، تاوەکو ساڵی 2030 ژمارەی ئەو کچانەی لە خوێندن بێبەش دەبن دەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس.

هودا جابریان، هاوئاهەنگیکاری بەرنامەی یونسکۆ بۆ پەروەردە لە کاتی باری نائاساییدا رایگەیاند: "کچان و ژنانی ئەفغانستان مافی فێربوونیان هەیە، ئەمە مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە. ئەوان مافی کارکردن و ئازادیی هاتوچۆیان هەیە."

ئەم بڕیارە نەک تەنیا زیانی کۆمەڵایەتی، بەڵکو زیانی ئابووریی گەورەشی هەیە. یونسکۆ مەزەندە دەکات کە قەدەخەکردنی خوێندنی کچان و ژنان تاوەکو ساڵی 2066 بڕی 9.6 ملیار دۆلار لەسەر ئابووریی ئەفغانستان دەکەوێت.

کەرتی پەروەردە بە گشتی لە ئەفغانستان لە قەیراندایە؛ زیاتر لە نیوەی منداڵانی تەمەن سەرەتایی لە دەرەوەی قوتابخانەن و 90٪ـی منداڵانی تەمەن 10 ساڵ ناتوانن دەقێکی سادە بخوێننەوە. نەبوونی ئاوی خواردنەوە، ساردکەرەوە و گەرمی لە قوتابخانەکاندا، لەگەڵ روودانی بوومەلەرزە یەک لە دوای یەکەکان، بارودۆخەکەیان زۆر قورستر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە