Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی. وێنە: رۆیتەرز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی. وێنە: رۆیتەرز

جیهان

ئەمریکا پێناسی گومرگی 100٪ی خستە سەر درۆنە هاوردەکراوەکان

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی نوێی راگەیاند بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی تاوەکو ئاستی 100٪ لەسەر درۆنە هاوردەکراوەکان و پارچەکانیان، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستنی ئەمریکا بە بازاڕی چین کە لەم پیشەسازییەدا باڵادەستە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی، کە رۆژی هەینی، 14ی ئابی 2026 بڵاوکراوەتەوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای پاراستنی "ئاسایشی نیشتمانی" دراوە. بەپێی بڕیارەکە، ئەو درۆنانەی کێشیان لە کاتی فڕیندا لە 25 کیلۆگرام زیاترە و خاوەنی تایبەتمەندیی ئەمنین، لەوانە کامێرای گەرمبین، پێناسی گومرگی 100٪یان دەخرێتە سەر. درۆنە بچووکەکانی دیکەیش 25٪ پێناسی گومرگییان بەسەردا دەسەپێندرێت. 

کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ئەم باجانە دەبنە هۆی "هاندانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی" و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە زنجیرە دابینکارییە بیانییەکان. بڕیارە زۆربەی ئەم باجە نوێیانە لە 3ی ئەیلوولی 2026ەوە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

کلایتۆن سوۆپ، شارەزا لە سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: "ئەم باجانە بە پلەی یەکەم درۆنە پیشەسازی و بازرگانییەکان دەکەنە ئامانج."

کۆمیسیۆنی فیدراڵی بۆ پەیوەندییەکان لە ئەمریکا پێشتر هۆشداری دابوو، درۆنە بیانییەکان مەترسیی سیخوڕی، چاودێریی بێ مۆڵەت و دزەپێکردنی زانیارییە هەستیارەکانیان لێ دەکرێت؛ ئاماژەی بەوەش کردووە درۆنەکان ئامێرێکن، کە زیان و سوودیشیان هەیە، واتا بۆ مەبەستی بازرگانی و وەک چەک یان هەستەوەری سەربازی بەکاردێن. 

کۆمپانیای دی جی ئایی چینی، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی بازاڕی درۆنی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە، لە پێشینەی ئەو کۆمپانیایانەیە کە واشنتن دەیەوێت سنوورداری بکات. ئەمریکا ئەم کۆمپانیایە تۆمەتبار دەکات بەوەی ئامێرەکانی بۆ چاودێریکردنی کەمینە نەتەوەییەکان لە چین، بەتایبەت ئویگورەکان بەکاردەهێنرێن.

هەفتەی رابردوو چین وەک وەڵامێک بۆ سزاکانی واشنتن، رێگریی لە هەناردەکردنی درۆن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد. هەروەها لە کۆتایی تەممووزی رابردوودا، حکومەتی ئەمریکا رۆبۆتە مرۆییەکانیشی خستە لیستی رەشەوە، چونکە ئەو کەرتەش لەژێر کۆنتڕۆڵی پیشەسازیی چیندایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە