Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشێکی پاشماوەی ئەو درۆنەی لە لاتیڤیا خرایەخوارەوە. وێنە: میدیای فەرمی لاتیڤیا

بەشێکی پاشماوەی ئەو درۆنەی لە لاتیڤیا خرایەخوارەوە. وێنە: میدیای فەرمی لاتیڤیا

جیهان

ناتۆ درۆنێکی لە ئاسمانی لاتیڤیا خستە خوارەوە

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

14-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا14-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

سوپای لاتیڤیا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ناتۆ درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە، کە بە نایاسایی چووبووە ئاسمانیی وڵاتەکە. ئەمە دووەم درۆنە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لەو وڵاتەدا دەخرێتە خوارەوە.

رۆژی هەینی، 14ی ئابی 2026، هێزە چەکدارەکانی لاتڤیا، کە وڵاتەکەیان ئەندامی ناتۆیە، لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، مەترسییەکە کۆتایی هاتووە و فڕۆکە جەنگییەکان بە سەرکەوتوویی ئەو ئامێرە فڕیوە بێفڕۆکەوانەیان تێکشکاندووە.

هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوە، فینلاندی دراوسێشی رایگەیاند، کۆتوبەندی کاتیی خستووەتە سەر گەشتە ئاسمانی و دەریاییەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی کەنداوی فینلاند. سوپای ئەو وڵاتە ئەم هەنگاوەی وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ سەلامەتی و بەهێزکردنی توانای بەرەنگاربوونەوەی درۆنەکان وەسف کرد.

تەنیا چەند کاژێرێک دوای رووداوەکەی لاتڤیا، پارێزگاری ناوچەی لینینگراد لە باکووری رۆژئاوای رووسیا رایگەیاند، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی 54 درۆنی ئۆکراینییان خستووەتە خوارەوە. ئەلێکساندەر درۆزدێنکۆ، پارێزگاری ناوچەکە ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ئاگر لە بەندەری "ئوست-لوگا" لە دەریای باڵتیک کەوتووەتەوە.

ئەمە دووەم رووداوی لەو شێوەیەیە لەم هەفتەیەدا؛ رۆژی دووشەممەش فڕۆکە جەنگییەکانی فەرەنسا کە لە چوارچێوەی ئەرکی چاودێریی ئاسمانیی ناتۆ لە ناوچەی باڵتیک جێگیرکراون، بۆ یەکەمجار درۆنێکیان لە ئاسمانی لاتڤیا خستە خوارەوە.

هەفتەی رابردووش لە ئەڵمانیا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی لایپزیگ دۆزرایەوە، هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هانۆڤەریش بەهۆی درۆن لە نێو کایەی ئاسمانیی فڕۆکەخانەکە پەککەوتبوون. ئەم رووداوانە ترسێکی زۆریان لە وڵاتانی ئەورووپا دروست کردووە کە رەنگە ئەم درۆنانە وەک ئامرازێکی تێکدەرانە و سیخوڕی لە لایەن رووسیاوە بەکاربهێنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە